"پە شیمانی"
من هه‌ڵه بووم.
له ڕۆژانی جوانی و گه‌نجیم به په‌له بووم.
هه‌ر نه‌سره‌وتم
به شوێن هه‌ستێكی ون كه‌وتم
تاكوو له‌سه‌ر سنگی نه‌رمی خه‌یاڵی پووچ
كپ بووم، خه‌وتم
ڕابرد گه‌نجی .
تاوێك نه‌مدی به‌ری ڕه‌نجی.
زۆر به‌ر ده‌رگه‌ی نازدارێكم كوتایه‌وه،
تاكوو چڵی ژینی گه‌نجیم ڕووتایه‌وه.
ئه‌وسا مۆمی هه‌ستی ته‌زیو،
بۆ ژیانی پڕشنگ به‌زیو،
داگیرسا، دره‌وشایه‌وه.
بۆی ده‌رخستم ڕێی سه‌ره‌وژوور،
ڕێگه‌ی كۆشكی ئامانجی دوور ...
به‌ڵام پاش چی؟!
پاش ئه‌وه‌ی خه‌م گه‌رای دانا
له دڵی شێت و مه‌ستمدا،
هه‌رچی جوانی و ڕۆشنایی بوو،
سه‌د مخابن، له ده‌ستم دا !!!
عبدالله په‌شێــو
1965 - هه‌ولێر