جـــؤنن ئةزيزانم كؤمةلى شيرى كوردى تازه م بؤتان هيناوه هيوادارم به دلتان بيت بس وةلام دانةوه له سةر بابه ته كه له بير نةجيت ســـــوباس
1-
بـیر دێـت ، ڕۆژێـك پـرسیت ئـه‌و جاده بـۆ کـوێ ئـه‌ڕوات
من بـێده‌نـگ بـوم"
بـینیت !!
جـاده‌که بـۆ هیچ شوێنـێك نـه‌ڕۆیشت
ئـه‌وه‌ی کـه ڕۆیشت ، تـۆ بـویــت،،!!
2-
په‌شیمانم له ته‌مه‌نم ، له‌و ڕۆژانه‌ی بۆت ژیاوم
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆشم ویستی وه‌ك تاوان دێته به‌ر چاوم
وانه‌زانی خۆشم ئه‌وێی ، كه ئێستا شعرت بۆ ئه‌ڵێم
ئه‌وه شعر نیه كۆره له‌گه‌ڵ ژانی دڵم ئه‌دوێم
3-
لەبیرت دێ کە پێم وتیت من کوڕێکی گرفتارم
ژورەکەم چۆڵ و خاڵیە لە ڕادە بەدەر هەژارم
بۆ بیرت چوو تکام ئەکرد کەی من شایەنی ئەشقی تۆم
چاوم پڕ بوو لە فرمێسک وتم لێم گەڕێ با بڕۆم
...
دەستت کردە سەر رومەتم
ئەتوت تۆ ئەڕۆی بەرەو کوێ؟؟
دڵنیام چەندە هەژاریت
بۆیە تۆم هێندە خۆش دەوێ
ئەی بۆ ئێستا تکا ئەکەم باوەشی سۆز بکەیتەوە
چاوەڕوانی دیدارێکم لە بیری خۆت ئەبەیتەوە
من ئەزانم من ئەزانم مودەتێکە کەسێکی تر دڵی بردویت
بڕۆ تۆ پەیمان شکێنیت لە ئەشقا لە دڵما مردویت