پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین ده‌ستیپێكرد
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی وه‌رگرنتی خوێندكاران له رێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه ده‌ستپێده‌كات و هه‌ر خوێندكاره له خوێندنگاكه‌ی خۆی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (پاسۆرد و یوزهرنهیم)ی پێده‌درێت له‌گه‌ڵ رێبهرێكدا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شێوازی فۆڕمه‌كه‌ی و ئه‌و به‌شه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌ڵیبژێرێت.
د. خه‌تاب ئه‌حمه‌د شێخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: پاش كه‌مێكی دیكه، پڕۆژه‌ی زانكۆلاین ده‌كه‌وێته كار، ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه، خوێندكار ده‌چێته خوێندنگاكه‌ی له‌وێ (پاسۆرد و یوزهیرنهیم) ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕیان پێده‌درێت، له‌گه‌ڵ رێبهرێكدا.
د. خه‌تاب وتیشی: "له‌سه‌ر رێبه‌ره‌كه ناوی سێ سایت نوسراوه كه ده‌توانرێت فۆڕمه‌كه‌ی له‌سه‌ر پڕ بكرێته‌وه، ئه‌وانیش (سایتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، سایتی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران، سایتی زانكۆلاین) له‌وێوه ده‌توانن بچنه سه‌ر پڕۆگرامه‌كه كه لهرێبهرهكهدا روونكراوه‌ته‌وه، پاشان به‌پێی به‌كارهێنانی ئه‌و پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یمه‌ی وه‌ریانگرتووه فۆڕمه‌كه‌یان پڕ بكه‌نه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو مه‌رجی دروستكردنی جیمهیڵیان بۆ خوێندكاران دانه‌ناوه، چونكه ساڵی رابردوو كێشه‌ی زۆری بۆ دروستكردن، بۆیه ئه‌مساڵ كاره‌كه‌یان ئاسانتر كردووه.
داواشی له خوێندكاران كرد، ئه‌و پاسۆرد و یوزهیرنهیمه بپارێزن و ته‌نها خۆیان ئاگاداری بن، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دیكه به‌كاری بهێنێت و بچێته ناو زانیارییه‌كانی ئه‌وه‌وه كاره‌كه‌ی لێ تێك ده‌دات، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بپارێزێت و كه‌سی دیكه نه‌یزانێت.
د. خه‌تاب، ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ماڵه‌وه ئینته‌رنێتیان نییه یان شاره‌زاییان له‌و بواره‌دا كه‌مه، ده‌توانن له‌زانكۆو په‌یمانگاكانی نزیك خۆیان ئه‌و فۆڕٍمانه پڕ بكه‌نه‌وه، چونكه له‌وێ سه‌نته‌ری ئینته‌رنێت هه‌یه‌و فه‌رمانبه‌ریان داناوه بۆ یارمه‌تیدانی خوێندكاران تا تووشی كێشه نه‌بن.
له‌باره‌ی خوێندكارانی ده‌وری دووه‌مه‌وه وتی:" ئه‌وان ده‌توانن له 26و 27ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست به‌كار بكه‌ن و سه‌ردانی خوێندنگاكان بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی تا ئێستا ئه‌نجامی كۆتایی نمره‌ی خوێندكارانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بۆ نه‌هاتووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان له نمره‌كانیان هه‌بووه".
راشیگه‌یاند: پڕۆسه‌كه تا دووی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و خوێندكاران به ئاسانی ده‌توانن سه‌ردانی خوێندنگاكانیان بكه‌ن و پاسۆرد و یوزه‌یرنه‌یمی تایبه‌ت به‌خۆیان وه‌ربگرن".
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین كلیك لێره بكه
خوێندكاران ده‌توانن له‌رێگای ئه‌م سایتانه‌وه فۆرمه‌كان پڕبكه‌نه‌وه:
سایتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران
زانكۆ لاین