رياح شتوية و ازهار
تاريخ التسجيل: November-2010
الجنس: أنثى
المشاركات: 5,891 المواضيع: 346
صوتيات:
9
سوالف عراقية:
0
مزاجي: مسرورة جدا ومتفائلة ^_^
المهنة: ^_^
آخر نشاط: 19/May/2015
واده‌ی دابه‌شكردنی فۆرمی وه‌رگرتن له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان راگه‌یاندرا
ته‌نها له‌رێگای زانكۆلاینه‌وه فۆرمه‌كان پڕده‌كرێنه‌وه
واده‌ی دابه‌شكردنی فۆرمی وه‌رگرتن له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان راگه‌یاندرا
ئه‌مڕۆ 20ی ئه‌یلولی 2012، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، رایگه‌یاند، خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌توانن له رۆژی 22/9 (بۆ ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م)، هه‌روه‌ها 26/9 (بۆ ده‌رچوانی خولی دووه‌م) فۆرمی داواكاری خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا، د.عه‌لی سه‌عید، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای ته‌واو ته‌وبونی ئاماده‌باشیه‌كان بۆ دیاریكردنی كاتی پێشكه‌شكردنی داواكاری خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی ( زانستی و وێژه‌یی) بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگاكان، رۆژی 22/ 9 - 2 /10 دانراوه بۆ ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها بۆ ده‌رچوانی دووه‌میش رۆژانی 26 یان 28/9 و رۆژانی دواتر دیاری ده‌كرێت.
وتیشی: ئه‌گه‌رچی كاتی پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كانی ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م جیاوازه، به‌ڵام له‌یه‌ك كاتی دیاری كرا‌و ناوه‌كانیان راده‌گه‌یه‌نێرێت، هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته له هه‌ر زانكۆیه‌ك سه‌نته‌رێكی راوێژكاری ده‌كرێته‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ماڵه‌وه ئینته‌رنێتیان نیه.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: خوێندكارانی ده‌رچوی ساڵانی پار و پێراریش ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن، مه‌به‌رجێك پێشتر له‌هیچ شوێنێك وه‌رنه‌گیرابن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كان هه‌مووی له رێگای سیسته‌می زانكۆلاین ده‌بێت و هیچ جۆره فۆرمێك دابه‌ش ناكرێت، وه‌زیری خوێندنی باڵا له رێگای ده‌زگاكانی راگه‌یاندن داوای له ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی كرد سه‌ردانی خوێندگاكانی خۆیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی رێبه‌ری ده‌رچوان كه سه‌رجه‌م ورده‌كاریه‌كانی تێدایه، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی (یوزه‌رنێم و پاسۆرد) كه تایبه‌ته به خوێندكاره‌كه خۆی و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سی تر بیزانێت.
د. عه‌لی سه‌عید، جارێكی دیكه جه‌ختی له‌سه‌ر پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران كرده‌وه و رایگه‌یاند: بۆ ئه‌م ساڵ پلانی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگا حكومیه‌كان نزیكه‌ی 31 هه‌زار كه‌س وه‌رده‌گیرێن، زانكۆ ئه‌هلییه‌كانیش 5000 تا 6000 كه‌س وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مساڵ 38هه‌زار و 977 خوێندكار ده‌رچوون، له‌وانه 19هه‌زار و 437 له به‌شی زانستی و 19 هه‌زار 540 له به‌شی وێژه‌یی، ئه‌وانیش 18هه‌زار و 901 خوێندكار له خولی یه‌كه‌م و 20 هه‌زار و 76 خوێندكاریش له خولی دوووه‌م ده‌رچوون.