وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (43) پله‌ی دامه‌زراندن راده‌گه‌یه‌نێت
بۆ ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (43) چل و سێ پله‌ی وه‌زیفی دامه‌زراندنی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی (43) چل و سێ پله‌ی وه‌زیفی دامه‌زراندن بۆ ساڵی 2011-2012 بۆ ناو دیوانی وه‌زاره‌ت و ئه‌نجوومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه له خشته‌كانی خواره‌وه‌دا هاتووه، تێدایه، ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ده‌بێ پێشكه‌شكار هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت و خاوه‌ن بڕوانامه‌كان له كاتی پێشكه‌شكردنی داواكاری ده‌بێ پشتگیری بڕوانامه‌ی ده‌رچوون له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن له 9/20 تا 2012/9/29 (10) ده رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر دابه‌شكردنی فۆڕمی پێشكه‌شكردن بۆ دامه‌زراندن له 9/30 تا 2012/10/2 ده‌بێت، وه‌رگرتنه‌وه‌ی فۆڕمیش له 10/3 تا 2012/10/11 له دیوانی وه‌زاره‌ت ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش پله وه‌زیفییه‌كانه: