2017-04-23 - کۆلێژی پۆلیسی ههولێر ههلدهستێ بهکردنهوهی خولی پێگهیاندنی ئهفسهران بۆ دهرچووی ئامادهیی بهههردوو لقی (وێژهیی- زانستی) وه دهرچووانی کۆلێژ. دهرگای پێشکهش کردن کراوهیه له رێکهوتی 24/4/2017 تاکو 3/5/2017 له رێگای سایتی کۆلێژی پۆلیسی ههولێر.
http://www.hawlerpa.com/?lang=ar_IQ
2017-04-23 - کۆلێژی پۆلیسی ههولێر ههلدهستێ بهکردنهوهی خولی پێگهیاندنی ئهفسهران بۆ دهرچووی ئامادهیی بهههردوو لقی (وێژهیی- زانستی) وه دهرچووانی کۆلێژ. دهرگای پێشکهش کردن کراوهیه له رێکهوتی 24/4/2017 تاکو 3/5/20177 له رێگای سایتی کۆلێژی پۆلیسی ههولێر.
یه‌که‌م/ مه‌رجه گشتیه‌کان:- 1. دهبێت قوتابی له پشکنینی گشتی پزیشکی و پشکنینی دهروونی پشکنینی (ئایدز – ههوکردنی ڤایرۆسی جگه‌ر،به‌دره‌وشتی، سییه‌کان و ئێسکه‌کان و چاواه‌کان)ده‌ربچێت. 2. ده‌رباز بوونی قوتابی پێشکه‌ش کار لە تاقیکردنەوە وەرزشیەکانی له‌شولار(اللياقة البدنية) بەسەرکەوتوویی. 3. بەرزی بالای قوتابی پێشکەش کار نابێت لە (170) سم کەمتر بێت وە بە بێ پێلاو پێوانە دەکرێت. 4. کێشی قوتابی به‌م شێوەیە ئەژمار دەکرێت (بەرزی بالای -100+15) بۆ نموونە ئەگەر بەرزی بالای قوتابی 170سم بێت (170-100+15=85) وە کێشی زیاد لە پێوەری نێودەولەتی لە (15) کیلۆ زیاتر قبول ناکرێت. 5. تێکرای نمرەی خوێندنی قوتابی پێشکەشکار نابێت لە 60% کەمتر بێت و دەرچووی سالی 2016 بێت و 63% بۆ سالانی پێشووتر. 6. نابێت قوتابی پێشکەشکار فەرمانبەر یان کارمەند بیت لە هیچ فەرمانگەیەکی حکومی وە هێنانی دەستەبەری پەسند کراو لەلایەن فەرمانگەی داد نووسی بە بری (10) ملێۆن دینار و بەلێننامە بدات بۆ ئەم مەبەست. 7. پێشینە لە وەرگرتن بە (کور،برا) ی شەهیدانی سەنگەر تەنیا لە مەرجی تێکرای نمرەی قوتابی پێشکەشکار دەردێت هەلاوێر دەکرێت لەم مەرجه. *مەرجە تایبەتیەکانی وەرگرتنی قوتابی لە دەرچوانی ئامادەیی:- 1- دەبێت قوتابی پێشکەشکار تەنها دەرچووی هەردوو لقی (وێژه‌یی- زانستی) لە یەکێک لە ئامادەییەکانی هەرێم بێت. 2- دەبێت تەمەنی قوتانی پێشکەشکار لەنێوان (18 تا 22) سال بێت. 3- ماوەی خوێندنی قوتابی پێشکەشکار (22)مانگ دەبێت. *مەرجە تایبەتیەکانی وەرگرتنی قوتابی لە دەرچوانی کۆلێژەکان:- 1- دەبێت قوتابی پێشکەشکار دەرچووی یەکێک لە زانکۆکانی هەرێم بێت کەباوەرپێکراوبێت لەلایەن وەزارەتی خوێندنی بالاوە. 2- دەبێت تەمەنی قوتابی پێشکەشکار لە نێوان (22 تا25) سال بێت. 3- تێکرای نمرەی خوێندنی قوتابی پێشکەشکار نابێت لە 60% کەمتر بێت و دەرچووی سالی 2016 بێت و 63% بۆ سالانی پێشوو تر. 4- ماوەی خوێندنی قوتابی پێشکەشکار (8) مانگ دەبێت. 5- پسپۆری قوتابی پێشکەش کار دەرچووی کۆلێژه‌کان لەم پسپۆریانە بێت: (تەکنەلۆجیای زانیاری، فیزیا، کیمیا، ژمێریاری، زمانی ئینگلیزی، یاسا، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کارەبا، ئەندازیاری شارستانی، ئامار، کارگێری و ئابووری / کارگێری) *تێبینی:- • سەرجەم زانیاریەکان کە پر دەکرێنەوە دەبێت راست و دروست بێت وە بە پێچەوانەوە رێککاری یاسایی وەر دەگیرێت وە فۆرمەکە پشگوێ دەخرێت.