لەو دوریەمەوە
دوو ڕۆژ دێمە شاری تۆ..
دوو ڕۆژ لە نزیک تۆ..
بەڵام دووڕۆژ لە بێدەنگترین کاتەکانی ژیانما لەگەڵ تۆ..
دوو ڕۆژ لە هەستی پڕ بیرکردنت..
دووڕۆژ لە چاوەڕوانیەکی پڕ سەیری بێ ئەنجام..
دوو ڕۆژ لە نێو ونبووندا..
دوو ڕۆژ پر لەخەم
بێدەنگیشت ئەمبات بەرەو ئەودیو
سنوورەکانی ناخۆشی،،
بەجۆرێک پڕ لە تێکەڵاوی هەموو شتێک
تەنها خۆشی نەبێت..
دوو ڕۆژ پتەوکردنــی پەویوەندی لەگەڵ مەرگ..
دوو ڕۆژ لە باوەش،،
باوەشێک، بەشێکی ژیان و
بەشێکی خەیاڵ و
پارچەیەکی ئەو دیو ژیــان و
پارچەیەکی بیرکردنەوەیەکی پارچە پارچە و
پارچە پارچە کراو..
دوو ڕۆژ پڕتر بوون لە تۆ..
دووڕۆژ لەهەست کردن بە هەڵمژینی هەناسە دانەوەکانت،،
بەڵام نــازانم بۆ هەر لە خۆمەوە هەستەکەم
هەنەسەدانەوەی هەموو خەڵکی شارەکەتم هەڵمژیوە
تەنها هەناسەدانەوەکانـی تۆ نەبێــت..