جێگری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران رایده‌گه‌یه‌نێت، له25ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به‌دابه‌شكردنی فۆڕمی وه‌رگرتنی خوێنكاران بۆ به‌شه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش و هونه‌ره جوانه‌كان و راگه‌یاندن و بۆ كۆی به‌شه‌كانی دیكه‌یش چاوه‌ڕێی ته‌واو بوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می خوێندكاران ده‌كه‌ن.
د. ئاراس زه‌ینه‌ڵ، جێگری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران راگه‌یاند: له 25ی ئه‌م مانگه‌وه فۆڕمی وه‌رگرتنی خوێندكاران بۆ به‌شه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش، هونه‌ره جوانه‌كان و راگه‌یاندن دابه‌ش ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و به‌شانه وه‌رگرتن تیایدا پشت به چاوپێكه‌وتن ده‌به‌ستێت.
وتشی: "بۆ دابه‌شكردنی فۆڕمی به‌شه‌كانی دیكه‌ی زانكۆ ، چاوه‌ڕێی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می خوێندكاره ده‌رنه‌چوه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی فۆڕم دابه‌ش بكه‌ین، كه‌ی ئه‌و ئه‌نجامه ته‌واو بوو فۆڕمی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌زانكۆی سلێمانی دابه‌ش ده‌كه‌ین".
ساڵی رابردو به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیستمی زانكۆ لاینیه‌وه، دابه‌شكردنی فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگاكان دواكه‌وت، جگه له‌وه‌ی به‌هۆی تازه‌یی سیستمه‌كه‌وه به‌شێكی زۆر له‌خوێندكاران كێشه‌یان ده‌هاته‌به‌رده‌م به‌تایبه‌تی له دروستكردنی ئیمه‌یڵی تایبه‌تدا بۆ خوێندكاره‌كان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دواكه‌وتنی هاتنه‌وه‌ی ناوی خوێندكاران له‌زانكۆ و په‌یمانگاكاندا.