وای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ مانگی‌ ته‌موزی‌ رابردوو ئه‌نجامه‌كانی‌ خولی‌ یه‌كه‌می‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و ئاماده‌یی راگه‌یه‌ندرا، بڕیاره‌ پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ خولی‌ دووه‌می‌ ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ ده‌ستپێبكات.

باپیر به‌كر بابیر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ ئه‌زمو‌ونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ 25/8 تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ خولی‌ دووه‌م بۆ 12ی‌ ئاماده‌یی و 9ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ده‌ستپێبكات و ماوه‌ی‌ 9 رۆژ به‌رده‌وام بێت.

سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری‌ خوێندكارانی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ وتی‌: له‌ خولی‌ یه‌كه‌می‌ قۆناغی‌ ئاماده‌یی رێژه‌ی‌ ده‌رچوون 23% بوو، ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ی‌ 77% ه‌، ئه‌وانیش مافی‌ به‌شدارییان له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام وه‌كو ساڵانی‌ رابردوو به‌شێك له‌وانه‌ خۆیان بهێڵنه‌وه‌ و به‌شداریی‌ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ نه‌كه‌ن، بۆیه‌ پێشبینی‌ ده‌كه‌ین له‌و رێژه‌ی‌ ماونه‌ته‌وه‌ ته‌نیا 50% به‌شداریی‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ بكه‌ن.