پێ مەكەنە بەگریە و هاوەری من
پێ مەكەنە بە ئیشقی زاماری من
رۆژێك دادێ تۆش وەك منی هەژار
ئەشق سەراپا ئەتكا بە ئازار
ئەوسا دەزانی ئەشق گریانە
هاوارە ئازارە ناڵەی شەوانە
تۆبووی ڕێگای مەیخانەت بەمن ناسان
تۆبووی زەردەخەنەت لەسەر لێوم تۆران
ئێستاش پێمەكەنە گیانە بەودڵە شێتە
بێ ناز كەوتووە هاوار چاوی لەڕێتە
منیش وەكو تۆ رۆژێك لە رۆژان
باوەڕم نەبوو بە ئیشق و گۆیان
بەڵام تۆ هاتی ئەو دڵەمت سوتاند
ئەو چیرۆكەی من كەوتە سەرلێوان
هەواری من ئەوا هەموو ئاشقانی گریاند
تۆش قاقای پێكەنینت ئەڕوا بۆ ئاسمان
بەزەیت بێ كافر مەڕۆ كەوا ناچارم
پێ مەكەنە گیانە بۆتۆیە شیوەن و هاوارم
هيوامه بدلتان بيت