سەرۆک مام جەلال لەشوێنی حەوانەی خۆی لە دەباشان پێشوازیکرد لە (ئیگھارد پریڤیزا) باڵیۆزی ئەڵمانیای فیدراڵ لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەولێر، لەسەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆز (ئیگھارد) سوپاسی سەرۆک (مام جەلال)ی کرد بۆ رەخساندنی دەرفەتی دیدارەکەو خۆشحاڵی دەربڕی بەرامبەر لەشساغی بەڕێزیان.
ھەروەھا باڵیۆزی ئەڵمانیا وێڕای بەرز نرخاندنی رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە ھەموو وێستگەکانی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق، گرنگیی بەردەوامی ئەو ئۆقرەیی و ئارامییەشی دوپاتکردەوە کە لە ھەرێمی کوردستاندا ھەیە، ئاماژەشیکرد بۆ بەردەوامیی یارمەتییە مرۆیی و سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان
http://www.kurdsat.tv/?p=2724