نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، بۆ ئەوەی چیدیكە مووچەی فەرمانبەران دوانەكەوێت،
مووچەكە بە دۆلار خەرج بكەن.
ئەمڕۆ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
كۆبوونەوەو تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی بودجەو مووچەی خەڵك بوو.
بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی سەوزی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،
كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتوویەتی لە مانگەكانی دیكەوە وەزارەتی دارایی رادەسپێرین كە مووچە بە دۆلار دابەش بكات.
هۆكاری ئەو بڕیارەی نێچیرڤان بارزانی دوای ئەوە دێت،
كە بەهۆی ئەوەی مامەڵەی گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار ماوەیەكی زۆری دەوێت و ئەم مانگەش ئەوە بووە
هۆكاری ئەوەی پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەشت وەزارەت نەدرێت،
بۆیە بڕیاریداوە راستەوخۆ مووچەكە بە دۆلار خەرج بكرێ.