لیژنه‌ی ئهوقافو كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى لیژنه‌كه، پێشوازیان له به‌ڕێز كه‌مال موسلیم سه‌عید وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.له دانیشتنێكدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى له په‌رله‌مانى كوردستان به ناوى خۆى و لیژنهكهیهوه پیرۆزبایى له به‌ڕێزیان كرد به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیى حكومه‌تى هه‌رێم و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان لیژنه‌كه و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف كرده‌وه كه وه‌ك یه‌ك تیم به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن بۆ زیاتر كاراكردن و سه‌رخستن و چاودێریكردنى كاروباره‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه و باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى زانایان و مامۆستایانى ئاینى و قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان له نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستاندا.له‌لایه‌كى تره‌وه لیژنه‌ی ئهوقافو كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان،پێشوازی له وهفدێكى كۆلێجى زانسته ئیسلامییه‌كانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین كرد، كه پێكهاتبوو له د.محه‌مه‌د شاكر راگرى كۆلێجه‌كه و جێگره‌كه‌ى و سه‌رۆكى به‌شه‌كان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى كۆلێجه‌كه .له دانیشتنێكدا باس له ره‌وشى مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و پرۆسه‌ى خوێندن و كێشه و گرفته‌كانى كۆلێجه‌كه كرا و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى كۆلێجه‌كه له رووى خوێندن و شوێن و باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكارانى كۆلێجه‌كه.