سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/6/2014 به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئاماده‌بوونی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر عارف سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (11)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌م ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له حه‌وت خاڵ پێكهاتبوو، خاڵى یه‌كه‌م بریتی بوو له سوێندخواردنى به‌ڕێز (شامۆ شێخۆ نه‌عمۆ) كه به‌زنجیره ژماره (39)ى فراكسیۆنى زه‌رد ناوى هاتووه له جێگاى ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى هه‌مان فراكسیۆن به‌ڕێز (نورى حه‌مه عه‌لى) به‌پێى ماده‌ى (31) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، خاڵى دووه‌میش بریتی بوو له قبوڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌ڕێز (مه‌ولود موراد محێدین) له ئه‌ندامیه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى ماده‌كانى (33 و 35)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ژماره (1)ى هه‌مواركراوى ساڵى 1992ى په‌رله‌مانى كوردستان - عیراق، خاڵى سێیه‌میش بریتی بوو له قبوڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌ڕێز (ده‌رباز عه‌بدوڵا ره‌سول) له ئه‌ندامیه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى ماده‌كانى (33 و 35)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ژماره (1)ى هه‌مواركراوى ساڵى 1992ى په‌رله‌مانى كوردستان - عیراق،خاڵى چواره‌میش بریتی بوو له درێژكردنه‌وه‌ى خولى گرێدانى دووه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر داواى ژماره‌ى یاسایى له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ به‌پێى ماده‌ى (7)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره (1)ى هه‌مواركراوى ساڵى 1992ى په‌رله‌مانى كوردستان – عیراق و بڕگه (1)ى ماده‌ى (50) له یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان – عیراق ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو، خاڵى پێنجه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتى لیژنه‌كانى (كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسى، مافه‌كانى مرۆڤ، رۆشنبیرى و راگه‌یاندن و هونه‌ر) سه‌باره‌ت به دۆخى ناوچه كوردستانییه جێناكۆكان، خاڵى شه‌شه‌میش بریتی بوو له خستنه‌روو و گفتوگۆكردنى پڕۆژه یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى رێكخستنى خۆپیشاندان له هه‌رێمى كوردستان ژماره (11)ى ساڵى 2010 و راپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌پێى ماده‌كانى (72، 74، 77) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره (1)ى هه‌مواركراوى ساڵى 1992ى په‌رله‌مانى كوردستان – عیراق، خاڵى حه‌وته‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پڕۆژه بڕیار و یاساكانى (پڕۆژه بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ژماره (55)ى ساڵى 2004ى په‌رله‌مانى كوردستان – عیراق، پڕۆژه یاساى بیمه‌ى ته‌ندروستى (2 پڕۆژه)، پڕۆژه یاساى ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگاى كاروبارى دانوستان، پڕۆژه یاساى چاودێریكردنى ناكامه‌كان ژماره (78)ى ساڵى 1980ى هه‌مواركراو، پڕۆژه یاساى بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵانى بێ باوك، پڕۆژه یاساى ده‌سته‌ى ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزاریى گونده‌كانى كوردستان، پڕۆژه یاساى هه‌مواركردنى یاساى سه‌ندوقى كۆمه‌ك بۆ تووشبووانى شێرپه‌نجه له هه‌رێمى كوردستان ژماره (11)ى ساڵى 2012، بیمه‌ى كشتو‌كاڵى له هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه یاساى تایبه‌ت به كورته‌باڵاكان له هه‌رێمى كوردستان) له‌سه‌ر داواى ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به‌پێى ماده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره (1)ى هه‌مواركراوى ساڵى 1992ى په‌رله‌مانى كوردستان – عیراق.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه پیرۆزبایه له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و خه‌ڵكى كوردستان كرد و هیواى خواست كه هاتنه‌وه‌ى ئه‌م مانگه ببێته هۆى ئارامى و پێكه‌وه‌ژیانى راسته‌قینه له نێوان هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانانه‌ى كه رووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بۆته‌وه به‌هۆى ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ى كه هه‌ندێ له ناوچه‌كانى عیراقى گرتۆته‌وه. پاشان د. یه‌سف محمد رایگه‌یاند: "ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان یاداشتێكیان سه‌باره‌ت به قه‌یرانى سووته‌مه‌نى پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كردووه و تیایدا داوایانكردووه كه وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه به ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و خه‌ڵكى كوردستان بدات و ئێمه‌ش له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه یاداشته‌كه‌مان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه و له هه‌مان كاتیش‌دا به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى به‌زووترین كات وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان بانگهێشت بكه‌ین بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ روونكردنه‌وه له‌سه‌ر دۆخى نه‌بوونى سووته‌مه‌نى له هه‌رێمى كوردستان".
دواتر به‌پێى خاڵى یه‌كه‌مى به‌رنامه‌ى كار (شامۆ شێخۆ نه‌عمۆ) له جێگاى ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى فراكسیۆنى زه‌رد (نورى حه‌مه عه‌لى) وه‌ك ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان سویًَندى یاسایى خوارد.
سه‌باره‌ت به خاڵى دووه‌مى به‌رنامه‌ى كاریش كه بریتی بوو له قبوڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى (مه‌ولود موراد محێدین)، سه‌رۆكى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "كه داوایه‌كى ئه‌و به‌ڕێزه‌مان له 26/6/2014 به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه تیایدا به‌ڕێزیان به‌پێى ماده‌ى 34 له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان داوایكردووه كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه ى جارێ رابگیرێ و وه‌ك ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بمێنێته‌وه و ئێمه‌ش ئه‌و داوایه‌ى ئه‌ومان په‌سندكرد".
خاڵى سێیه‌مى به‌رنامه‌ى كاریش كه بریتی بوو له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى (ده‌رباز عه‌بدوڵا ره‌سول) له ئه‌ندامیه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان، كه داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كردبوو له ئه‌ندامیه‌تیى په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه، خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌زۆرینه‌ی 84 ده‌نگ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به خاڵى چواره‌مى به‌رنامه‌ى كاریش كه تایبه‌ت بوو به درێژكردنه‌وه‌ى خولى گرێدانى دووه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌هۆى بوونى هه‌ندێ دژیه‌تى له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان و یاسای هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان زیاتر روونیكرده‌وه كه بۆئه‌وه‌ى تووشى كێشه‌یی اسایی نه‌بین سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ى كه ناكۆكى هه‌یه له نێوان په‌یڕه‌وى ناوخۆ و یاساى هه‌ڵبژاردن، له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى بیرمان له‌وه كرده‌وه كه پڕۆژه بڕیارێك ئاماده بكه‌ین بۆ راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕگه‌یه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ و بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بگونجێت، تیایدا پێشنیاز ئه‌كه‌ین كه ماده‌ى (7) په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌موار بكرێت و به‌مشێوه‌یه: (په‌رله‌مان بۆی هه‌یه ماوه‌ى گرێدانى هه‌ریه‌ك له دوو خوله‌كه‌ى درێژ بكاته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له‌یه‌ك مانگ زیاتر نه‌بێت، ئه‌ویش بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و ئه‌ركانه‌ى كه پێویستیان كردووه خوله‌كه درێژ بكرێته‌وه)".ئه‌و پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامان ره‌تكرایه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران ئه‌وه روونكرایه‌وه كه ده‌توانرێت به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران خوله‌كه درێژ بكرێته‌وه پاشان ئه‌و داواكارییانه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌م خوله خوێندرایه‌وه و پێشنیازى درێژكردنه‌وه‌ى خولى گرێدانى دووه‌م بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ خرایه ده‌نگدانه‌وه و به 77 ده‌نگ به 7 ده‌نگى دژ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به خاڵى پێنجه‌مى به‌رنامه‌ى كاریش كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتى لیژنه‌كانى (كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسى، مافه‌كانى مرۆڤ، رۆشنبیرى و راگه‌یاندن و هونه‌ر) سه‌باره‌ت به دۆخى ناوچه كوردستانییه جێناكۆكان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه داواكاریى ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى گفتوگۆكردنى راپۆرته‌كان به‌شێوه‌ی نهێنى خرایه ده‌نگدانه‌وه و به كۆى ده‌نگ په‌سندكرا و به‌مشێوه‌یه دانیشتنه‌كه به نهێنى به‌ڕێوه‌چوو تا سه‌عات 4ی ئێواره به‌رده‌وام بوو پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند سبه‌ی 30/6 سه‌عات 10:30 سه‌رله‌به‌یانی درێژه به‌به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه ده‌ده‌ین.
المصدر:_موقع برلمان كردستان