من المشرفين القدامى
تاريخ التسجيل: February-2014
الجنس: أنثى
المشاركات: 14,435 المواضيع: 1,469
صوتيات:
13
سوالف عراقية:
2
ماڵپه‌ڕی تازه‌ی په‌رله‌مانی خسته‌كار د. یوسف محمد: ئه‌م هه‌نگاوه له‌چوارچێوه‌ی كرانه
سه‌عات 10:30 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 29/6/2014 د. یوسف محمد سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمنكێ جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رلمان ماڵپه‌ری تازه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی خسته‌كار كه له‌ئێستادا به‌ته‌كنیكێكی تازه‌و به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه نوێكراوه‌ته‌وه.
له‌میانی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له‌راگه‌یاندنی په‌رله‌مان و ستافی ماڵپه‌ری په‌رله‌مان كرد كه ئه‌و كاره‌یان به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشنال ئه‌نجامداوه. باشان هاته‌سه‌ر سیاسه‌تی تازه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و و رایگه‌یاند: ئه‌م هه‌نگاوه له‌چوارچێوه‌ی كرانه‌وه‌ی زیاتری په‌رله‌مانه به‌رووی میدیاكاران و خه‌لكی كوردستان. د. یه‌سف محمد له‌میانی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان كرد وه‌ك كرانه‌وه به‌رووی میدیادا و روونیكرده‌وه كه له‌به‌رنامه‌دایه ته‌له‌فزیۆنێكی ناوخۆیی به‌كولیتیه‌كی به‌رز دابمه‌زرێنن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان راسته‌خۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ببینن هه‌روه‌ها راسته‌خۆش له‌سه‌ر ماڵپه‌ری په‌رله‌مان دانیشتنه‌كان ده‌گوازرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی راگه‌یاندنكاران هاوڵاتیان له‌ده‌روه‌و له‌ناوه‌ی وڵات به‌ئاسانی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ببینن. هه‌روه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژی به كردنه‌وه‌ی به‌شی بانكی زانیاری كرد كه په‌رله‌مان وه‌ك یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی هه‌رێم یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری جێبه‌جێ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان راگه‌یانه‌كاران له‌چوارچێوه‌ی یاسا ده‌ستیان به‌زانیاریه‌كان بگات.
پێشتریش له‌لایه‌ن فواد احمد سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ری په‌رله‌مان كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ماڵپه‌ره‌كه پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی و راگه‌یاندنكاران كرا وه‌ك به‌رچاو روونیه‌ك بۆئه‌وه‌ی له‌توانا مالپه‌ره‌كه‌و ناوه‌رۆكی ئه‌و زانیارانه ئاگاداربن كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ری په‌رله‌مان هه‌یه.