سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ 29/6/2014 لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیكرد له نه‌دیم ئۆسحانجیك سه‌رۆكی ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یۆنامی) له كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا، كه به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی به‌رێوه‌چوو، ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و بارودۆخی په‌نابه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان خرایه به‌رباس و گفتوگۆ.
له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، وه‌فدی یۆنامی له‌هه‌رێم و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ باسییان له‌و پرۆژه یاسایانه كرد كه له‌و خوله‌ی نوێیه‌ی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌مافه‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌یه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان داوایان له‌یۆنامی كرد، كه هاوكارییه‌كانیان زیاتر بكه‌ن بۆ ئاواره‌كانی موسڵ و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق كه رووییان له‌هه‌رێم كردووه‌و ئه‌وه‌شییان بۆ وه‌فده‌كه روونكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێستادا له‌قه‌یرانی دارایی دایه و ناتوانێت هاوكاری زیاتر پێشكه‌ش بكات.