من المشرفين القدامى
تاريخ التسجيل: February-2014
الجنس: أنثى
المشاركات: 14,435 المواضيع: 1,469
صوتيات:
13
سوالف عراقية:
2
له‌پێشوازی باڵوێزی فه‌له‌ستیندا سه‌رۆكی په‌رله‌مان: په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد وفه
سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: هه‌ردوو گه‌لی كورد و فه‌له‌ستین، ڕوبارێك خوێنیان بۆ ئازادی داوه، دوای ئازادبوونیش پێویسته ئاشته‌وایی نیشتیمانی له كۆمه‌ڵه‌گه‌كه‌یاندا بچه‌سپێنن و ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی بگرن. ئه‌م وتانه‌ی یوسف محه‌مه‌د سادق، سه‌ۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازی بوو له شاندێكی كونسولخانه‌ی فه‌له‌ستین له شاری هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تی نه‌زمی ئه‌لخزوری، كونسولی فه‌له‌ستین له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد. له دیدارێكد، سه‌رۆكی په‌له‌مان، باسی له ره‌هه‌نده مێژوویی و سیاسییه‌كانی هه‌ردو گه‌لی كورد و فه‌له‌ستینی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ردولا ڕوبارێك خوێنیان به‌خشیوه له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیدا، بۆیه پێویسته دوای ئازادیش ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی بگرین و ئاشته‌وایی نیشتمانی له وڵاته‌كانماندا بچه‌سپێنین. له‌به‌شیكی تری دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سڵاو و ڕێزی په‌رله‌مانی كوردستان و گه‌لی كوردستانی بۆ په‌رله‌مان و گه‌لی فه‌له‌ستین نارد، هیوای خواست له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیبلۆماتییه‌كانی نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مانی فه‌له‌ستین و كوردستان به‌ره‌و پێشچوونی زیاتر به‌خۆوه ببینێت. پاشان كونسولی فه‌له‌ستین سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و پیشوازییه‌و تیشكێكی خێرای خسته سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی كونسولخانه‌كه‌یان له هه‌ولێر و هه‌وڵه‌كانیان بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردو گه‌لی فه‌له‌ستین و هه‌رێمی كوردستان، بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان خسته ڕوو. دواتریش ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو نه‌ته‌وه كرد له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمیدا، هیوای خواست دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كانی خولی نوێی په‌رله‌مان، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بچێته ئاستێكی باشتر و به‌رفراوانتر.
[ گه‌ڕانه‌وه ]