سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یاداشتێكیان له‌سه‌ر بارودۆخی و گۆڕانكاریه‌كانی ئێستای هه‌ریمی كوردستان و عێراق له‌ژێر ناوی (له‌پێناو خه‌ڵك) گه‌یانده فخرالدین قادر سكرتێری په‌رله‌مان. له‌یاداشته‌كه‌دا داوایانكردبوو پیویسته له‌ئێستادا به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ستیاری و یه‌كڕیزی مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌و بارودۆخه بكه‌ن و به‌هیچ جۆرێیكیش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و شه‌ره به‌شداری پێ نه‌كه‌ن و پێشڕه‌وی نه‌كه‌ن و ته‌نها له‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم جێگیر بكرێن. رێكخراوه‌كان له‌به‌شێكی تری یاداشته‌كه‌یاندا وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ی و ئاینی و مرۆیی داوای یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانیان كردووه. له‌به‌رامبه‌ردا فخرالدین قادر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كرد و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وانی به‌رز نرخاند و پی ی ڕاگه‌یاندن كه یاداشته‌كه‌یان به‌گرنگ وه‌ر ده‌گرن.
شایانی باسه له‌و دیداره‌دا نازم كه‌بیر ئه‌ندامی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی ئاماده‌بوو.
[ گه‌ڕانه‌وه ]