من المشرفين القدامى
تاريخ التسجيل: February-2014
الجنس: أنثى
المشاركات: 14,435 المواضيع: 1,469
صوتيات:
13
سوالف عراقية:
2
سه‌رۆك‌و جێگر و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌م سوێندی یاساییان خوارد سه‌رۆكی په‌رله
سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 18/6/2014 به‌سه‌رۆكایه‌تیی یوسف محه‌مه‌د صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئاماده‌بوونی جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر عارف سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایى خولی گرێدانی دووه‌م ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌بریتی بوو له سێ خاڵ، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له متمانه‌دان به كابینه‌ى وه‌زاریى هه‌رێمى كوردستان دواى خوێندنه‌وه‌ى ناوى وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاندیدى راسپێردراو بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت، به‌پێى بڕگه‌ى (4) له ماده‌ى (56) له یاسای هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، خاڵى دووه‌میش بریتی بوو له سوێندخواردنى به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرانى كابینه‌ى وه‌زاریى هه‌شته‌مى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ماده‌ى (6) له یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ژماره (3)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو، خاڵى سێیه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ى كاریش بریتى بوو له خوێندنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كابینه‌ى هه‌شته‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌خێرهاتنى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌تى هه‌رێم و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه به‌پشت به‌ستن به حوكمه‌كانى بڕگه‌ى (3) له ماده‌ى 56 له یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان- عیراق ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو،په‌رله‌مانى كوردستان له دانیشتنی ئاساییى ژماره (5)ی رۆژى 20/5/2014، سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی كابینه‌ی هه‌شته‌م ناونران‌و دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راسپێردران بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، بۆیه له‌م دانیشتنه‌دا متمانه به‌سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیرانى كابینه‌ی هه‌شته‌م ده‌ده‌ین.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ی نوێ كرد بێنه شوێنی تایبه‌ت تاوه‌كو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه متمانه‌یان پێبدرێت، سه‌ره‌تاش ناوى نێچیرڤان بارزانی ده‌ستنیشانكراو بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به 90 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 3 ده‌نگی دژ متمانه‌ی وه‌رگرت، دواتر ناوى قوباد تاڵه‌بانى ده‌ستنیشانكراو بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به 92 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 3 ده‌نگی دژ متمانه‌ی پێدرا.
پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌تى هه‌رێم، ناوی وه‌زیره پێشنیازكراوه‌كانی كابینه‌كه خرایه ڕوو و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه ناوى یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ى كاندیده‌كان خرانه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان متمانه‌یان پێبه‌خشرا و سوێندى یاساییان خوارد.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له‌كاره‌كانیاندا. به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده به‌هۆی بارودۆخی سیاسی رابردوو پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م دواكه‌وت، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌وبارودۆخه سه‌خته‌ی ئه‌مرۆ كه به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناوچه‌كه رووبه‌روومان بۆته‌وه هه‌نگاوێكی گرنگ و ئومێد به‌خشه بۆ گه‌لی كوردستان. هه‌روه‌ها كابینه‌ی هه‌شته‌م كه كابینه‌ی یه‌كریزی نیشتیمانییه ئه‌ركی زۆری له‌به‌رده‌مدایه‌و له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ش پرسی به‌دامه‌زراوییكرنی جومگه ئیداریی و ئه‌منییه‌كان له‌گه‌لأ ئه‌نجامدانی چاكسازیی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواشیكرد، ئه‌م كابینه‌یه ده‌بێت به‌كردار ببێته حكومه‌تی هاوڵاتی به‌رقه‌راركردنی دارپه‌روه‌ری و پاراستنی سه‌ربه‌خۆی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و وتیشی: بێگومان به‌رنامه‌و كاری داهاتووی هه‌موو لایه‌كمان دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانییه بۆ هاوڵاتیان و په‌ره‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه، به‌تایبه‌ت كه له‌ئێستادا دۆخێكی تایبه‌ت هاتۆته پێشه‌وه‌و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌یه‌كریزی و كۆده‌نگی هه‌یه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و ئامانجانه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌شیدا، رایگه‌یاند: په‌رله‌مانی كوردستان جگه له‌وه‌ی كه چاو‌دێر ده‌بێت به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه، هه‌وڵده‌دات كه‌لێنه یاساییه‌كان پربكاته‌وه له‌كوێش پێویست بكات یاساكان هه‌موار ده‌كاته‌وه تاوه‌كو هاوكاری كابینه‌كه بێت و له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان وێرای دووباره پیرۆزباییكردن هیوای خواست كابینه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت و هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ راپه‌راندنی كاره‌كان و نه‌هێشتنی له‌مپه‌رو كۆسپه‌كان كه دێنه به‌رده‌م هه‌رێم هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه ده‌بێت كابینه‌ی داهاتوو گرنگی زیاتر به‌سه‌لامه‌تی و ئاسایشی هاولاتیان و هه‌رێم بدات.
به‌پێی خاڵی سێیه‌مى به‌رنامه‌ی كاریش، به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كابینه‌ی هه‌شته‌م، به‌م بۆنه‌یه‌وه وتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریی خۆی‌و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی بۆ متمانه پێدانیان، خۆشحاڵی خۆی به‌ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێ ده‌ربڕی.
هه‌ر له‌وتاره‌كه‌یدا هێڵه گشتییه‌كانى به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی له‌چه‌ند ته‌وه‌رێكدا خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: كاری له‌پێشینه‌و ستراتیژی ئه‌م كابینه نوێیه په‌یره‌و كردنی سیاسه‌تێكی ئاشتیخوازانه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عیراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌و قه‌یرانه داراییه ئێستای هه‌رێم كرد كه به‌هۆی نه‌ناردنی بودجه‌ی گشتی له‌به‌غداوه دروستبووه راشیگه‌یاند: یه‌كێك له‌به‌رنامه گرنگه‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌م ئه‌وه‌یه كا كار بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی نوێ و خۆنه‌به‌ستنه‌وه‌یه‌ی ته‌نها به‌داهاتی نه‌وت. له‌وه‌ش زیاتر به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نوێ كاركردنه له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی هاولاتیان و گرنگیدان و گه‌شه‌پێدانه به‌كه‌رتی كشتوكاڵ و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی و ئاستی خزمه‌تگوزارییه پێویستییه‌كانه.
هه‌ر له‌باره‌ی سیاسه‌تی كابینه‌ی نوێوه، سه‌رۆكی حكومه‌ت وتیشی: بایه‌خ ده‌ده‌ین به‌توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنه پیشه‌ییه‌كان و هه‌وڵیشده‌ده‌ین به‌باشتیرن شێوه ته‌ندروستییه‌كی پێشكه‌وتوو بنیادبنێین و لێره‌شه‌وه كه‌س و كاری قوربانیانی جینۆساید‌و ئه‌نفال و شه‌هیدانی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه زیاتر خزمه‌تییان بكه‌ین.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشیدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه كابینه‌ی داهاتوو كارده‌كات بۆ فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كاری زیاتر له‌كه‌رتی تایبه‌ت و چاوپێداخشاندنه‌وه‌ش به‌سیسته‌می مووچه‌و خانه‌نشینی ده‌كات.
له‌كۆتایشدا وتی: ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێدا له‌سه‌ره‌وه، هه‌مووی ده‌بنه ووورده‌كاری و پرۆژه‌ی داهاتووی كابینه‌ی نوێ
دوای ته‌واوبوونی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كاریش، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.
[ گه‌ڕانه‌وه ]