-
لەبیرت دێ کە پێم وتیت من کوڕێکی گرفتارم
ژورەکەم چۆڵ و خاڵیە لە ڕادە بەدەر هەژارم
بۆ بیرت چوو تکام ئەکرد کەی من شایەنی ئەشقی تۆم
چاوم پڕ بوو لە فرمێسک وتم لێم گەڕێ با بڕۆم
...
دەستت کردە سەر رومەتم
ئەتوت تۆ ئەڕۆی بەرەو کوێ؟؟
دڵنیام چەندە هەژاریت
بۆیە تۆم هێندە خۆش دەوێ
ئەی بۆ ئێستا تکا ئەکەم باوەشی سۆز بکەیتەوە
چاوەڕوانی دیدارێکم لە بیری خۆت ئەبەیتەوە
من ئەزانم من ئەزانم مودەتێکە کەسێکی تر دڵی بردویت
بڕۆ تۆ پەیمان شکێنیت لە ئەشقا لە دڵما مردویت