ئاکرێ
شوینی جوگرافى : ئاكرێ دكەوێتە ل سەر هێلی درێژ (448/1) رۆژئاوا ، و هێلی پانی(1/4-37) باكوردا ، و روبهری ئاكرێ دهكاته (1936) كم2 و ل سەر ئاستى دەریایى (270) مەتر بلندە .1-ئاكرێ : ئەمه ناوی دروستە ، چونكه كورد و هەموو خەلكى كوردستان ئەم ناوه له سەر ناسراوه ، ناوی ئاکرێ لە ئاگرەوە ھاتووە کە لە پێش زاییندا موغێکی زەردەشتی لەوێ جێگیر بووە و ئاگری تێدا کردۆتەوە.2- كچك ئستەنبول : مێژوونوسی میسلى (یاسین خیرالله العمری) دهلیت ئاكرێ له کاتیک دا ناسراو بوو به كچك ئستەنبول یان ئستەنبولی بجوک.3- عقرة : له سهرجاوه عهرهبیهکاندا ناوی شارهکه کردووته (عقرة) وهک (الحموي) له کتیبکهی (معجم البلدان).
ئاکرێ بەناوبانگە بە سروشتی جوان و ڕازاوە و گەلێ درەختی میوە و باخ و باخاتی پڕ بەرھەمی ھەیە. ئەم دەڤەرە سێ ناوچەی ھەیە کە سورچی٬ عەشایەری ئەلسەبعە و بیرەن.ئەم شارە مەڵبەندی کوردە حەمیدییەکان بووە. ماوەیەکیش لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی بادینان و پاشان میرنشینی سۆراندا بووە. شارێکی کۆن و مێژووییە و دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرێتیی مادەکان - میدیا.
ر.ع