فۆتۆ: هێڤی خالید
خه‌ندان –
به سپۆنسه‌ری كۆمپانیای "ئاسیاسێڵ" یانزه‌هه‌مین پێشانگای تایبه‌تی چیمه‌ن ئیسماعیل له شاری سلێمانی كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌سووره‌كه پێشانگای تایبه‌تی شێوه‌كار چیمه‌ن ئیسماعیل كرایه‌وه و تابلۆكان بابه‌تی گوڵی له‌خۆگرتبوو.
چیمه‌ن ئیسماعیل له‌باره‌ی تابلۆكانیه‌وه بۆ خه‌ندان وتی: "ده‌مه‌وێت له‌په‌یامی ئه‌م گولاَنه‌وه په‌یامێك بگه‌یه‌نم كه باس له‌خۆشه‌ویستی بكات بۆ حێسن میسری هاوسه‌رم و هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه له حسێنه‌وه نزیك بوون".
وتیشی: "ده‌مه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌وه په‌یامێك بگه‌یه‌نم، كه له‌دوای دواسه‌فه‌ری حسێن كه به‌سه‌ر مندا هاتووه، له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا به وێرانیه‌كی زۆردا رۆیشتووم".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ده‌مه‌وێت لای ئه‌و شه‌پۆلانه‌وه بوه‌ستم كه خۆشه‌ویستیمان ده‌داتێ نه‌ك ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی كه ڕق و كینه ده‌بارێنێت به‌سه‌رماندا، وه‌كو حسێن ئه‌ڵێت هه‌موو شتێك ئه‌مرێت به‌س خۆشه‌ویستی ده‌مێنیته‌وه".