كوردیو ـ تایبەت
بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف ئاشكرای دەكات سەری ساڵی كۆچی دەكەوێتە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو كە لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشوو دەبێت.مەریوان نەقشبەندی، بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم بە کوردیوى راگەیاند: لیژنەی بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی دیوانی وەقفی سونەی عێراقی رۆژی 5-11-2013 ی دیاری كرد وەكو یەكەم رۆژی ساڵی 1435ی كۆچی .ئەوەشی خستەروو هەروەكو ساڵانی رابردوو بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچیەوە لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم رۆژی سێ شەممەی داهاتوو پشوو دەبێت، وتیشی "بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی كۆچی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەین".ر.عس.س