النتائج 1 إلى 2 من 2
الموضوع:

ناوی مامۆستایانی دامەزراوی گەرمیان

الزوار من محركات البحث: 7 المشاهدات : 450 الردود: 1
جميع روابطنا، مشاركاتنا، صورنا متاحة للزوار دون الحاجة إلى التسجيل ، الابلاغ عن انتهاك - Report a violation
  1. #1
    من المشرفين القدامى
    دائمة الطفولة
    تاريخ التسجيل: October-2011
    الدولة: كوردستان
    الجنس: أنثى
    المشاركات: 25,111 المواضيع: 2,053
    صوتيات: 11 سوالف عراقية: 0
    التقييم: 10918
    مزاجي: زي العسل
    أكلتي المفضلة: دولمة
    آخر نشاط: 7/July/2014

    ناوی مامۆستایانی دامەزراوی گەرمیان





    خه‌ندان- سۆران كه‌ریم

    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ دامه‌زراندن له‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان به‌سه‌رپه‌رشتی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ناوی‌ مامۆستا دامه‌زراوه‌كانی‌ سنووری‌ گه‌رمیانی راگه‌یاند.

    عه‌بوڵا شێخ ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ دامه‌زران له‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان، له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆنگره‌كه‌دا، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، كه‌ له‌سه‌ر میلاكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ گه‌رمیان 178 كه‌س داده‌مه‌زرێن، وتیشی :" ئه‌مڕۆ ناوی‌ 123 مامۆستا راده‌گه‌یه‌نین، كه‌ له‌سه‌ر میلاكی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ كه‌لار و په‌روه‌رده‌ی‌ كفری‌ داده‌مه‌زرێن".

    روونشیكرده‌وه‌، مامۆستا دامه‌زراوه‌كان، ده‌رچووی‌ كۆلێژ و په‌یمانگان ‌و جگه‌له‌ هه‌ردوو قه‌زای‌ كه‌لار و كفری، ناحییه‌كانیش له‌ خۆده‌گرێت به‌ هه‌رسێ ناحییه‌ی‌ (مه‌یدان، قۆره‌توو، به‌مۆ) كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنووری‌ قه‌زای‌ خانه‌قین ‌و له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی‌ كه‌لارن.

    ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ له‌و ژماره‌یه‌، 99 مامۆستا له‌سنووری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ كه‌لار داده‌مه‌زرێن، كه‌ 92یان ده‌رچووی‌ زانكۆن‌و حه‌وتیش ده‌رچووی‌ په‌یمانگا، له‌سنووری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ كفریش 23 ده‌رچووی‌ كۆلێژ‌و یه‌ك ده‌رچووی‌ په‌یمانگا دامه‌زراوه‌.

    عه‌بدوڵا شێخ ئه‌نوه‌ر، روونشیكرده‌وه‌، كه‌ پشكی‌ ساڵانه‌ی‌ دامه‌زراندن به‌پێی رێژه‌ی‌ دانیشتووانه‌، وتیشی :" بۆ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان، له‌سه‌ر میلاكی‌ بنه‌ڕه‌تی‌، ساڵانه‌ ته‌نها 13% مان به‌رده‌كه‌وێت".

    داواشیان كرد، هه‌ر ده‌رچوویه‌كی‌ زانكۆ و په‌یمانگا، گه‌ر سكاڵای‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی‌ ئه‌و 123 مامۆستایه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه‌، له‌ ماوه‌ی‌ 10 رۆژ و له‌ (20ی‌ تشرینی یه‌كه‌م)ه‌وه‌ تا كۆتایی مانگ، سه‌ردانی‌ لیژنه‌كه‌یان بكات‌و سكاڵای‌ خۆی‌ پێشكه‌ش بكات.

    له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكی سایتی خه‌ندان، كه‌ ئایا تائێستا كه‌س سوودی‌ له‌ سكاڵاكردن بینیوه‌‌و به‌هۆی‌ ئه‌و سكاڵایه‌وه‌ دواتر دامه‌زرابێت، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دامه‌زراندن له‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان، وتی‌:" تائێستا ته‌نها یه‌ك كه‌س سوودی‌ له‌ سكاڵاكه‌ی‌ وه‌رگرتووه‌‌و 20 خاڵ جیاوازی‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هه‌بوو، بۆیه‌ ئه‌و خرایه‌ شوێنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ به‌هه‌ڵه‌ دامه‌زرابوو".

    ناوی مامۆستایانی دامه‌زراوی گه‌رمیان




    کەلار



    کفری



  2. #2

تم تطوير موقع درر العراق بواسطة Samer

قوانين المنتديات العامة

Google+

متصفح Chrome هو الأفضل لتصفح الانترنت في الجوال