ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندنی پارێزگای سلێمانی، ناوی 842 مامۆستای له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ دامه‌زراندن راگه‌یاند.
مه‌حمود عوسمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن له سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، ناوی 842 مامۆستای دامه‌زراوی له سنوری پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، مه‌حمود عوسمان وتی: "له كۆی هه‌زار و 204 پله‌ی وه‌زیفی بۆ دامه‌زراندنی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر بۆ قوتابخانه‌كان، 842 كه‌سمان وه‌ك مامۆستا دامه‌زراندووه، كه ئه‌مڕۆ ناوه‌كانیانمان راگه‌یاند".
وتیشی: "نزیكه‌ی 250 پله‌ی وه‌زیفیمان بۆ دامه‌زراندنی مامۆستا نوقستانه، چونكه ده‌رچووی ئه‌و وانانه نیه فۆڕمیان پڕكردبێته‌وه، هه‌ر بۆیه بڕیاره به‌منزیكانه بانگه‌وازێك بڵاوبكه‌ینه‌وه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم له‌لایه‌ن ده‌رچووی 2013ی ئه‌و به‌شانه‌ی كه ده‌توانن ئه‌و وانانه بڵێنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه به‌منزیكانه ناوی فه‌رمانبه‌ره‌كانیش راده‌گه‌یه‌نن.