فۆڕمی زانکۆلاین پڕبکەوە 2013-2014
وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان، فۆڕمێکی ئەلیکتڕۆنی ئامادەکردووە و پێویستە قوتابیان ئەو فۆڕمە بە یارمەتی رێبەری دەڕچووان پڕبکەنەوە.
د.عەلی سەعید، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند، پێویستە قوتابیانی پۆلی 12 سەردانی ئامادەییەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی رێبەری دەرچووان، کە بە گوێرەی ئەم رێبەرە، قوتابیان، زانکۆ و پەیمانگای دڵخوازی خۆیان لە فۆڕمی زانکۆلاین پڕدەکەنەوە.
هەروەها وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، تەنیا رێگا بۆ وەرگیران لە زانکۆ و پەیمانگاکان، پڕکرنەوەی ئەم فۆڕمەیە.
بۆ پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمە، پێویستە داواکار یوزەرنێیم و پاسوۆردێک لە قوتابخانەکەی خۆی وەربگرێت، دواتر فۆڕمەکە پڕبکاتەوە.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەروەها رایگەیاند، قوتابیان دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، ناسنامەیەکی کاتییان بۆ دروستدەکرێت و پێویستە ئەو ناسنامەیە پرینت بکەن و لای خۆیان بیپارێزن، تاوەکو ئەوکاتەی پەیوەندی بەو زانکۆ و بەشە دەکەن، کە لێی وەردەگیرێن.
داواکار دەبێ لە ماوەی 10 رۆژ، لە 30.9.2013 تاوەکو 10.10.2013 فۆڕمەکە پڕبکاتەوە.
سايتي زانكو لاين
http://regayzanko.com/login.php?login