النتائج 1 إلى 3 من 3
الموضوع:

نێچیرڤان بارزانى : بێ پشوودان كار ده‌كه‌ین بۆ بنه‌بڕكردنی هێزی تاریكی

الزوار من محركات البحث: 1 المشاهدات : 394 الردود: 2
جميع روابطنا، مشاركاتنا، صورنا متاحة للزوار دون الحاجة إلى التسجيل ، الابلاغ عن انتهاك - Report a violation
  1. #1
    من أهل الدار
    تاريخ التسجيل: April-2013
    الجنس: ذكر
    المشاركات: 1,729 المواضيع: 132
    صوتيات: 1 سوالف عراقية: 0
    التقييم: 246
    مزاجي: الحمد لله على كل حال
    أكلتي المفضلة: تشریب
    موبايلي: sony Ericsson
    آخر نشاط: 1/July/2018

    نێچیرڤان بارزانى : بێ پشوودان كار ده‌كه‌ین بۆ بنه‌بڕكردنی هێزی تاریكی



    په‌یامێك له‌ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

    هێرشه‌ تێرۆریستییه‌كه‌ى سه‌ر ده‌زگاكانى ئاسایش، هه‌موومانی خه‌مبار كرد، ژیانی پڕبه‌هاى چه‌ند كه‌سێكی هێزی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی له‌ناكاو كۆتایی هێنا، ئه‌و كه‌سانه‌ بوونه‌ شه‌هیدی پاراستنی ئارامیی هه‌رێم و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستان.
    ئه‌و شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رز و نه‌ترسانه؛‌ به ‌ژیانی خۆیان هه‌وڵیان دا ڕێگه‌ له‌ تێرۆریستان بگرن تا زیانی له‌وه‌ گه‌وره‌ نه‌نێنه‌وه‌. جێی داخه‌ تێرۆریستان جگه‌ له‌ شه‌هیدكردنی شه‌ش ئه‌ندامی هێزی ئاسایشی كوردستان، پتر له‌ شه‌ست كه‌سیشیان بریندار كرد. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ له‌بیر ناكه‌ن، هیوای سه‌بووری بۆ كه‌سوكاریان ده‌خوازین، ئاوه‌ته‌خوازین بریندارانیش زوو چاك ببنه‌وه‌.
    هێزی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا بوێرانه‌ ڕووبه‌ڕووی پلانی تێرۆریستان بۆته‌وه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین هه‌وڵی تێرۆریستییان پووچه‌ڵ كردۆته‌وه‌. ژیانی خۆیان له‌ پێناو خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌میشه‌ له‌ مه‌ترسیدا بووه‌. ئه‌وان زانیویانه ‌و ده‌زانن تێرۆریستان به‌ چ مه‌به‌سێكی گڵاو كار ده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌زانن ئه‌گه‌ر تێرۆریستان بۆیان بچێته‌ سه‌ر؛ حه‌زده‌كه‌ن ژیان له‌ كوردستان كۆتا پێبهێنن.
    تێرۆریستان مه‌به‌ستیان ئه‌وه ‌بوو ئازادی و سه‌ربه‌ستی له‌ كوردستان بریندار بكه‌ن. هێزی ئاسایشی هه‌رێم باش ده‌زانن تێرۆریستان دژی ژیانن، دژی بڕیاری ئازادی خه‌ڵكی كوردستانن، دژی سنگفراوانی و پێكه‌وه‌ژیانن. تێرۆریستان باش ده‌زانن كه‌ ئاشتی، ئارامی، سه‌قامگیری و ژیانی سه‌ربه‌ستی خه‌ڵك و هه‌ڵبژاردنی ئازادی21 ی ئه‌یلوول؛ ده‌ستكه‌وتی هێزی ئاسایشی كوردستانه،بۆیه‌ هێرشه‌كه‌یان ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی ئه‌وان كرد.
    گه‌لی كوردستان قوربانی زۆر داوه‌ تا گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ئاسته‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستی‌. حكوومه‌تی هه‌رێم، سه‌ركردایه‌تیی گشت حیزبه‌ سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌ نابن. له‌ ڕاستیدا خواستی ئێمه‌ گه‌لێك به‌هێزتر ده‌بێت بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان. هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش له‌ هه‌وڵی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی هێزی دژه‌ژیان، هێزی دژه‌ئازادی، هێزی دژه‌مرۆڤایه‌تی، هێزی دژه‌سه‌ربه‌ستی.
    ئێمه‌ بێ پشوودان كار ده‌كه‌ین بۆ بنه‌بڕكردنی هێزی تاركی، هێزی تێرۆریستان له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا. هه‌روه‌ك چۆن له‌وه‌وبه‌ر تۆڕی هێزی تاریكیمان ده‌ستگیر كردووه‌، ئه‌م جاره‌ش به‌ به‌كارهیێنانی ڕۆشنایی خۆشه‌ویستیمان بۆ ژیان، بۆ ئازادی، بۆ سه‌ربه‌ستی؛ ڕووبه‌ڕووی هێزی تێكده‌ر و وێرانكارانه‌ی تێرۆریستان ده‌بینه‌وه.
    بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاره‌كه‌ماندا سه‌ركه‌وتوو بین، داوا ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه‌ خه‌ڵكی كوردستان هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بكه‌ن له‌ ڕێی یارمه‌تیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشه‌وه‌. داوا ده‌كه‌ین هه‌ر كاتێك گومانتان له‌ هه‌ر چالاییه‌ك، یا هه‌ر جموجووڵێك هه‌بوو؛ هێزی پۆلیس، ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.
    نه‌مرى بۆ شه‌هیدان، ئارامى و ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام بۆ كوردستان.
    نێچیرڤان بارزانى
    سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

  2. #2
    من اهل الدار
    تاريخ التسجيل: August-2012
    الدولة: بغداد
    الجنس: ذكر
    المشاركات: 22,721 المواضيع: 717
    صوتيات: 31 سوالف عراقية: 1
    التقييم: 25597
    مقالات المدونة: 19
    شكرا ع الخبر

  3. #3
    من أهل الدار
    عفو اخي العزيز

تم تطوير موقع درر العراق بواسطة Samer

قوانين المنتديات العامة

Google+

متصفح Chrome هو الأفضل لتصفح الانترنت في الجوال