ئاگادارییەک بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان
لە راگەیەندراوێكیدا كە وێنەیەی بۆ (SNN) نێردراوە، هێزی ئاسمانی عێراق داوا لە گەنجانی عێراقی فیدراڵ دەكات بۆ (خۆبەخش) بە پلەی جێگری ئەفسەری تەكنینكی بە بروانامەی (ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە ) فۆرمی دامەزراندن پربكەنەوە .
لەو راگەیاندراوەی هێزی ئاسمانی عێراقدا ئاماژە بە چەند مەرجێك كراوە لەوانە : -
1- دەبێت خۆبەخش رەگەزنامەی عێراقی هەبێت و دایكی و باوكی عێراقی بێت .
2- نابێت خۆبەخش تەمەنی لە (18) ساڵ كەمتر بێت و لە (25) ساڵ زیاتر بێت.
3- ئەبێت خۆبەخش بروانامەی ئامادەیی هەبێت بەهەموو بەشەكانیەوە واتە ( زانستی، ویژەی، بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵ) .
4- ئەبێت خۆبەخش بەهای بەرزی هەبێت لە رووی رەوشتەوە.
5- ئەبێت خۆبەخش هەموو مەرجەكانی توانای جەستەی تێدا بێت.
6- نابێت خۆبەخش لە لیستی وەرگیراوەكانی سوپادا لەمەوپێش یان فەرمانی دامەزراندنی هەبێت بۆ دامەزراندنی لە سوپادا لە ئێستادا.
7- نابێت خۆبەخش لە لایەن دادگاوە تۆمەتباربێت بەسەر تۆمەتی شەرەف و تۆمەتی تیرۆر و ئەو تۆمەتانەی كە پەیوەندیان بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوە هەیە.
جێی ئاماژەیە " لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە بۆ وەرگرتنی فۆرم پەیوەندی بكەن بە ماڵپەری ئەلیكترۆنی وەزارەتی بەرگری عێراقی فیدراڵ بەم ناونیشانە (MOD.mil.iq) .