کاتی ڕاگەیاندنی فۆرمی زانکۆلاین ئاشکرا دەکات
یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران رایدەگەیەنێت لەڕۆژی دوو شەممەوە خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن لەرێی سیستمی زانكۆ لاینەوە فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان پربكەنەوە.
لەو بارەیەوە لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ SNNد.ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران رایگەیاند :" ئەمرۆ كۆبوونەوەی وەزارەت سەبارەت بە وەرگرتنی خوێندكاران لەزانكۆ و پەیمانگاكان بەرێوەچووە و بریارە رۆژی دوو شەممەش وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەییدا میكانیزیمی وەرگرتن و پركردنەوەی فۆرمەكان بخاتەروو كە خوێندكاران دەتوانن لە رێی سیستمی زانكۆ لایەنەوە فۆرمەكان پربكەنەوە و بەپێی زانیارییەكان بریارە ئەمساڵ زیاتر لە 30 هەزار خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن".