بەهۆی نەبوونی كورسی خوێندن لەزانكۆو پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، زیاتر لەنۆ هەزار خوێندكاری (12)ی ئامادەیی پارساڵ وەرنەگیران، بەڵام بەوتەی بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، لەمساڵدا دەتوانن دوبارە فۆڕمی (زانكۆ لاین) پڕبكەنەوە.
(د. بروسكە عەبدوڵڵا) بەڕێوەبەری تۆمارگەی زانكۆی سلێمانیبه بهNNA ڕاگەیاند، پارساڵ نۆ هەزارو (480) خوێندكاری دەرچووی (12)ی ئامادەیی، لەهیچ زانكۆو پەیمانگەیەكی هەرێمدا وەرنەگیران. وتیشی:"ئەمساڵ بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم، سەرجەم ئەو خوێندكارانە دەتوانن دوبارە فۆڕمی زانكۆ لاین پڕبكەنەوەو داواكاریی وەرگرتن لەزانكۆو پەیمانگەكانی هەرێم پێشكەش بكەن".
پێشتریش بەڕێوەبەری تۆمارگەی زانكۆی سلێمانی پێی ڕاگەیاندین، بڕیارە بەمزووانە دەست بەپڕكردنەوەی فۆڕم بكرێت، ئەمساڵیش زیاتر لە (59) هەزار خوێندكاری دەرچووی (12)ی ئامادەییو پیشەییەكانی هەرێم، دەتوانن فۆڕمی زانكۆ لاین پڕبكەنەوە، بۆ ئەوەی لەزانكۆو پەیمانگەكانی هەرێمدا وەربگیرێن.
س.ئاژانسی هەواڵی ناوخۆ
أ.ع