به‌وێنه... ژماره‌یه‌ك مامۆستا له گه‌رمیان قوتابخانه‌كه‌یان پاكده‌كه‌نه‌وه
ساڵانه و پێش ئه‌وه‌ی زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێبدرێت، مامۆستایانی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی قه‌ندیل له شاری كه‌لار، قوتابخانه‌كه‌یان به‌ده‌ستی خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌ك مامۆستا مه‌ریوان ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه ئاماژه‌ی پێده‌دات، جگه له خاوێنكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه، مامۆستایان به ئۆتۆمبیل و پاره‌ی خۆیان هه‌ر كورسییه‌كی قوتابیان بشكێت، ده‌یبه‌نه لای دارتاشه‌كان و چاكی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مساڵیش، به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی دیكه، مامۆستایانی قوتابخانه‌ی قه‌ندیل، پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندن، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كارگوزارهكاندا، قوتابخانه‌كه‌یان پاك كرده‌وه.
ترجمة بالمختصر
كل سنة قبل دق جرس السنة الدراسية الجديدة .ملعمين مدرسة قنديل الاساسية في مدينة كلار
يقومون بتنظيف مدرستهم بأيديهم .مريوان صالح مدير المدرسة يقول عدا تنظيف المدرسة الاساتذة يقومون بشراء الكراسي اللذي يكسرونها الطلبة وياخذونها للنجار للتصليح , وهذه السنة مثل السنوات الماضية نظفوا مدرستهم بايديهم