سكوڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی كۆیه ئاگاداری ده‌رچوانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌كات له هه‌ردوو به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی كه‌وا له‌ڕێكه‌وتی 25/8/2013 تاوه‌كو 5/9/2013 سكوڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی فۆرمی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌سكوڵه‌كه‌یان به‌و مه‌رجه‌ی كه تێكڕای نمره‌ی ده‌رچووی له 60% كه‌متر نه‌بێت.له‌ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردی‌و نێردراوه تیایدا سكوڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی كۆیه ئاگاداری خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاكاده‌یی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت : سكوڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش زانكۆی كۆیه، ئاگاداری ده‌رچوانی قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی (وێژه‌یی-زانستی) ده‌كات كه هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی فۆرمی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌سكوڵه‌كه‌مان له‌ڕێكه‌وتی 25/8/2013 تاوه‌كو 5/9/2013 به‌و مه‌رجه‌ی كه تێكڕای نمره‌ی ده‌رچووی له 60% كه‌متر نه‌بێت.هه‌ر له ئاگاداری نامه‌كه‌شدا هاتووه : هه‌ر خوێندكارێك خوازیاره ئه‌و فۆرمه به‌ده‌ست بهێنێت پێویسته ئه‌م پێداویستیانه له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت: به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌رچوون، ناسنامه‌ی باری شاریستانی، وێنه‌ی كه‌سێتی.ر.ع