رۆژی ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌ستنیشانكر
رۆژی 15/9 وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه‌له‌شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌سترێت ده‌ستنیشانكرا.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیاندا ڕایانگه‌یاند رۆژانی 15ر و 16 و 17 ی مانگی داهاتوو لەهەولێر كۆنگری نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌به‌سترێت.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بریار له‌سه‌ر 900 به‌شداربوو دراوه كه 600 كه‌سیان ئهندامو 300ی تریان میوانن.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی كۆبونه‌وه‌كه، له 45%ی به‌شداربووان بۆ هێزه سیاسییه‌كانه‌و له 35%ی بۆ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌و له 20% ی تریش بۆ رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان‌و گه‌نجانه كه‌تیایدا بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێژه‌ی له 10% دابه‌ش ده‌بێت.