شێوازێكی نوێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی 12ی ئاماده‌یی
خه‌ندان ـ ره‌هێل سه‌مه‌د
وه‌زاره‌ی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم شێوازێكی ئه‌لكترۆنی خێرا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوی خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی په‌یڕه‌و ده‌كات كه پێشبینی ده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتوو رابگه‌یه‌نرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماڵپه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌و سسته‌مه ته‌رخانكردووه.
هاجه‌ره دادود، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: به مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتنی زیاتر له ته‌كنه‌لۆژیا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات له رێگای سیسته‌مێكی ئه‌لكترۆنی سه‌رده‌میانه‌وه نمره‌كانی ده‌رچوونی خوێندكاران به‌تایبه‌تی بۆ 12ی ئاماده‌یی په‌یڕه‌و بكات.
وتیشی: "بۆ ئه‌مساڵیش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی كه پێشبی ده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتوودا بڵاو بكرێته‌وه، به شێوی ئه‌لكترۆنی بڵاده‌كاته‌وه، ئه‌ویش به ئامانجی گه‌یاندنی ئه‌نجام به زووترین كات به ده‌ست خوێندكار".
به‌گوێره‌ی ئه‌و سیسته‌مه، ژماره‌ی ئه‌زمونی خوێندكار به پیتی ئینگلیزی داخل ده‌كرێت، ئه‌ویش ته‌نها له ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه، هه‌ر بۆ مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ناوبراو به شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی گرته‌یه‌ك ڤیدیۆ سه‌باره‌ت به شێوای دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كان له ماڵپه‌ری (www.azmwn.com) بڵاو ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش خوێندكاران ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن تاكو له‌كاتی راگه‌یاندنی ناوه‌كان به زووترین كات ئه‌نجامه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه.
ئه‌مساڵ زیاتر له 80هه‌زار خوێندكاری 12ی ئاماده‌یی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵیان كردووه، هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له ده‌رچوان له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرتن ده‌مێنه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌ت زۆربه‌یان وه‌رده‌گرێت.