به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ گه‌رمیان، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ رێژه‌ی‌ ده‌رچووندا، یه‌كه‌من به‌ رێژه‌ی‌ سه‌دا (67،44)، به‌شێوه‌به‌ری‌ گشتیش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، به‌ نووسراوی‌ فه‌رمی‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان پێگه‌یشتووه‌.



مامۆستا دارا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ گه‌رمیان، به‌ (خه‌ندان) ی رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ پۆلی نۆی‌ بنه‌ڕه‌تیمان پێگه‌یشت، به‌ نووسراوی‌ فه‌رمی‌ ئه‌وه‌مان بۆ هاتووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ رووی‌ رێژه‌ی‌ ده‌رچوونه‌وه‌، یه‌كه‌مین"


ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: رێژه‌ی‌ ده‌رچوونی‌ قوتابییه‌كانی‌ گه‌رمیان نزیكه‌ی‌ سه‌دا 68 ده‌بێت، كه‌ ئه‌وه‌ش وه‌كخۆی‌ ئاماژه‌ی‌ پێدا، رێژه‌یه‌كی باشه‌.


به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ گه‌رمیان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بوك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رێژه‌ی‌ ده‌رچوونی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌یه‌.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ردی گه‌رمیان 67.44 % رێژه‌ی ده‌رچوانی ئه‌زموونده‌ران.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ردی سلێمانی 61.87 % رێژه‌ی ده‌رچوانی ئه‌زموونده‌ران.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ردی دهۆک 55.95 % رێژه‌ی ده‌رچوانی ئه‌زموونده‌ران.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ردی هه‌ولێر 53.07 % رێژه‌ی ده‌رچوانی ئه‌زموونده‌ران.