پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (26ی حوزه‌یرانی 2013) ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونه‌كانی كۆتایی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی راگه‌یه‌ندراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك خوێندكار توانیان پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باپیر به‌كر باپیر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زمونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ژماره‌ی خوێندكارانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی كه به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردوه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان 120 هه‌زار و 947 خوێندكار بووه، رێژه‌ی ده‌رچوون له شاری هه‌ولێر %53.7 بووه، سلێمانی %61.87، دهۆك %55.9 بووه، گه‌رمیان %67.44 بووه.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زمونه‌كان ناوی یه‌كه‌مه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به‌م جۆره راگه‌یاند، یه‌كه‌م محه‌مه‌د سامی یوفس، له دهۆك كۆی نمره‌كانی 99.56، یه‌كه‌می دووه‌م راوێژ فه‌تاح بابه‌كر، رانیه كۆی نمره‌كانی 99.56، دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم، ئا‌ڤێستا ره‌زا خدر، له سلێمانی كۆی نمره‌كانی 99.44، سێیه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به‌سته نوری حه‌مه سه‌عید، له سلێمانی، كۆی نمره‌كانی 99.33.