پێشبینی كه‌شوهه‌وای هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ و رۆژانی نه‌ورۆز
توقعات الأنواء الجوية اليوم وايام عيد نوروز 2013
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كرێت بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ و رۆژانی دواتر ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور بێت و تا شه‌ممه‌ی داهاتووش ئه‌گه‌ری بارانبارین ناكرێت.
فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: له ئه‌نجامی كاریگه‌ری ئهوپاڵهپهستۆیهی له توركیاوه هاتووه، پێشبینی ده‌كرێت بۆ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌و رۆژانی دوایی، ئاسمانی سلێمانی نیمچه هه‌ور بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆڵ له هه‌ندێك ناوچه.
وتیشی: "پشبینی ده‌كرێت شه‌ممه‌ی داهاتوو (23ی ئازاری 2013) كه سێیه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز ده‌كات، له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكی لاوازه‌و پێشبینی ده‌كرێت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ بڕێكی بارانبارین تۆمار نه‌كراوه.
ترجمة بالمختصر
اعلنت مديرية الأنواء الجوية في اقليم كوردستان
توقع ان يكون الجو غائم جزئياً من اليوم وغداً ويستمر الى يوم السبت القادم
وكذلك يتوقع هطول امطار في بعض مناطق في يوم السبت وهذا الاحتمال ضعيف جدا