النتائج 1 إلى 3 من 3
الموضوع:

بالصورمهرجان السابع لنوروزو تحرير اربيل

الزوار من محركات البحث: 18 المشاهدات : 896 الردود: 2
جميع روابطنا، مشاركاتنا، صورنا متاحة للزوار دون الحاجة إلى التسجيل ، الابلاغ عن انتهاك - Report a violation
  1. #1
    من المشرفين القدامى
    دائمة الطفولة
    تاريخ التسجيل: October-2011
    الدولة: كوردستان
    الجنس: أنثى
    المشاركات: 25,111 المواضيع: 2,053
    صوتيات: 11 سوالف عراقية: 0
    التقييم: 10918
    مزاجي: زي العسل
    أكلتي المفضلة: دولمة
    آخر نشاط: 7/July/2014

    بالصورمهرجان السابع لنوروزو تحرير اربيل

    به‌وێنه‌:حه‌وته‌مین ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆز و ئازادی هه‌ولێر


    بالصورمهرجان السابع لنوروزو تحرير اربيل





    كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی دوێنێ 11ی 3ی 2013، به‌ مارشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب به‌ به‌شداری چه‌ند وه‌زیرێك و ژماره‌یكی زۆری به‌رپرسان و هاوڵاتی و گه‌شتیاران حه‌وته‌مین ڤیستڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز له‌ پاركی شانه‌ده‌ری شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد.
    سه‌ره‌تا وتاری لیژنەی باڵای فیستڤاڵ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی لێژنه‌كه‌ و جێگری پارێزگاری هه‌ولێر تاهیر عه‌بدوڵڵا پێشكه‌شكرا، دواتر به‌ وتنه‌وه‌ی سرودی دەمی راپەڕین ڤیستیڤاڵه‌كه‌ ده‌ستپێكرا.
    دوای ئەوە راستەوخۆ كەرنەڤاڵی هونەرە میللیەكان دەست پێكردوو سه‌رجه‌م تیپه‌ به‌شداربووه‌كان كورته‌ نمایشێكیان خسته‌روو.
    پاشان هه‌ریه‌كه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان نازدار، زۆیا، گۆران ساڵح، بڵند ئیبراهیم به‌ چه‌ند گۆرانیه‌ك ڤێستیڤاڵه‌كه‌یان رازانده‌وه‌.
    .
    تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای ڤیستیڤاڵ به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاندن: بەرنامەی ئەمساڵی فیستڤاڵی هەولێر زۆر جیاوازه‌ و هەنگاوێكی گەورەشه‌ بۆ ئامادەكارییەكانی هەولێر كە ساڵی 2014 پایتەختی گەشتیاری هەمو وڵاتانی عەرەبی دەبێ.
    جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چالاكییەكە بۆ نەورۆز گەرمتر دەبێ و چەندین هونەرمەندی ناودار بەشداری تێدا دەكات لەگەڵ ئەوەی كە 15 دەوڵەت بەشداری لەو فیستڤاڵە دەكەن، جگە لە چالاكی میللی و سەنتەرەكان و قەزاو ناحییەكان كە بە جۆش و خرۆشەوە ئەو فیستڤاڵە لە باوەش دەگرن.
    ئه‌وه‌شی خسته‌روو لە ئێستا رێژەیەكی بەرچاوی بیانی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووەو تا دێ چاوەڕوانی خەڵك بۆ دەستپێكی فیستڤاڵ گەرمتر دەبێ و ئەمەش وای لێدەخوێندرێتەوە بەپێی ئەو ئامادەكارییانەی بۆ فیستڤاڵ كراوە هەولێر دەبێتە سەداو دەنگێكی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بەگەرمی یادی بۆنەو ئاهەنگی نەورۆز و رۆژی ئازادی خۆی بكاتەوە.

    رۆژانەی فیستڤاڵ
    حەوتەمەین فیستڤاڵی هەولێر لە پاركی شانەدەر دەكرێتەوە و لە رۆژی 11-3-2013 دەستپێدەكات و لە رۆژی 20 -3-2013 كۆتایی دێت.


    رۆژی دووەمی فیستڤاڵ
    رۆژی دووەمی فیستڤاڵ لە رێكەوتی 12-3-2013 دەبێت و كاتژمێر 11ی سەر لەبەیانی پیشانگایەكی هاوبەشی شێوەكاری لە هۆڵی میدیا بۆ 20 شێوەكار دەكرێتەوە.
    كاتژمێر 5ی ئێوارە نمایشی هونەری سەرجەم تیپە بەشداربووەكانی فیستڤاڵ دەست پێدەكات كە بریتین لە:
    1- بەڕێوەبەرایەتی كەلەپورو هونەرە میللیەكانی هەولێر.
    2- بەڕێوەبەرایەتی هونەری میللی سلێمانی.
    3- گروپی هونەری میللی روباد دهۆك.
    4- گروپی هونەری میللی برایەتی كەركوك.
    5- گروپی هونەری میللی كوردانی ئێزیدی جۆرجیا.
    6- گروپی هونەری ئاشوری كلدانی.
    7- گروپی هونەری میللی دەرسیم توركیا.
    8- گروپی هونەری میللی ئارمانج كۆما سوریا.
    9- گروپی هونەری میللی سیمرخ.
    10- الفرقە القومیە للفنون الشعبیە بغداد.

    رۆژی سێیەم:
    لە رێكەوتی 13-3-2013 كاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی لە پاركی شانەدەر بەڕێوەبەرایەتی چالاكی قوتابخانەكان پیشانگای هاوبەشی شێوەكاری سەرجەم مامۆستایانی شێوەكار دەست پێدەكات.
    كاتژمێر 4 و نیو ئێوارەیەكی حەیران و قۆریات و لاوك و بەستە بۆ 11 هونەرمەندی شاری هەولێر لەلایەن گروپی هونەرە میللیەكان و كەلەپوری هەولێر ساز دەكرێت.

    رۆژی چوارەم
    رۆژی چوارەمی فیستڤاڵ لە رێكەوتی 14-3-2013 لە كاتژمێر 5ی ئێوارە لە هۆڵی چوارچرا بە كۆڕێكی شعری بۆ سەعدوڵڵا پەرۆش و نەوزاد رفعەت دەست پێدەكات.

    رۆژی پێنجەم
    رۆژی پێنجەمی فیستڤاڵ لە رێكەوتی 15-3-2013 دەست پێدەكات لە كاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی لە پاركی شانەدەر و تێیدا كەرنەڤاڵی سەنتەرەكان بە بەشداری 20 سەنتەر بەردەوام دەبێت.
    كاتژمێر 4 ئێوارە كۆڕێكی شعری بۆ 10 شاعیر لە هۆڵی نوسەرانی كورد/ لقی هەولێر ساز دەكرێت.
    هەروەها كاتژمێر 5ی ئێوارە نمایشی تیپە بیانییەكان لە پاركی شانەدەر دەكرێت.
    كاتژمێر 7 كۆنسێرتی میوزیك و گۆرانی گروپی ئەربێلا لە پاركی شانەدەر دەكرێت.

    رۆژی شەشەم:
    رۆژی شەشەمی فیستڤاڵ لە كاتژمێر 10 و 45 خولەك لە پاركی شار مەڕاسیمێك بۆ یادی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت و دواتر شانۆی سەر شەقام بەناوی (كارەسات) بەڕێوە دەچێت
    كاتژمێر 5ی ئێوارە لە پەیمانگای هونەرە جوانەكان كۆنسێرتی هونەری بۆ هونەرمەندان ئالان عارف و نیگۆر كالیۆڤ بەڕێوە دەچێت.

    رۆژی حەوتەم:
    لە رێكەوتی 17-3-2013 لە پاركی شانەدەر نمایشی سێركی جیهانی كاتژمێر 5ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت. هاوكات كاتژمێر 6 و 30 خولەك نمایشی گروپی راپ دەكرێت.
    كاتژمێر 8ی شەو نمایشی شانۆی دەفڕێ و نافڕێ كە لە نووسینی ئەحمەد سالارو هیوا سوعادـە لە هۆلی گەل نمایش دەكرێت.


    رۆژی هەشتەم
    رۆژی هەشتەمی فیستڤاڵ لە رێكەوتی 18-3-2013 دەست پێدەكات بە نمایشێكی جلوبەرگی كوردی لەلایەن دیزاینەری كورد دێلا موراد كە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە لە پاركی شانەدەر دەبێت.
    دواتر لە كاتژمێر 6 ی ئێوارە كۆنسێرتی گۆرانی هونەرمەندان چۆپی فەتاح و ئومێد باڵەبان دەست پێ دەكات.


    رۆژی نۆیەم
    رۆژی نۆیەم فیستڤاڵی هەولێر لە كاتژمێر 5ی ئێوارە لە رێكەوتی 19-3-2013 دەست پێدەكات بە گەورەترین هەڵپەركێ كوردی لە دەوری قەڵای هەولێر.
    كاتژمێر 6 ی ئێوارە كۆنسێرتی بەشی میوزیكی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەولێر بەڕێوە دەچێت.

    رۆژی دەیەمی فیستڤاڵ
    لە رێكەوتی 20-3-2013 ئاهەنگی نەورۆز بەرێوە دەچێت و كاتژمێر 5ی ئێوارە بە مارشی ئەی رەقیب پێشوازی لە دەستپێكی ئاهەنگی نەورۆز دەكرێت، دواتر وتاری لیژنەی باڵای فیستڤاڵ پێشكەش دەكرێت. هەروەها لەلایەن گروپی كامكاران و چەند هونەرمەندێكی ناوداری كورد وەك عەدنان كەریم و مكایل و هانی چەندینی تر ئاهەنگەكە دەرازێندرێتەوە.




    .............................................

    ترجمة بالمختصر



    بدأ في الساعة 5 مساءً يوم 11_ 3_ 2013 بنشيد الوطني الكوردي وبمشاركةالعديد من الوزراء والسؤلين والسواح مهرجان السابع لنوروز وتحرير اربيل في بارك شاندر
    في مدينة اربيل وتستمر المهرجان لمدة عشرة ايام بمشاركة عديد من الفنانينوالفرق الشعبية من مختلف مناطق اقليم كوردستان والعراق كذلك فرق من تركيا وسوريا وجورجيا





















































  2. #2
    من المشرفين القدامى
    تاريخ التسجيل: November-2012
    الجنس: أنثى
    المشاركات: 16,267 المواضيع: 10,019
    صوتيات: 2 سوالف عراقية: 0
    التقييم: 7698
    موبايلي: Nokia E52
    آخر نشاط: 29/June/2021

  3. #3
    من المشرفين القدامى
    دائمة الطفولة
    اقتباس المشاركة الأصلية كتبت بواسطة المهندسة التركمانية مشاهدة المشاركة

تم تطوير موقع درر العراق بواسطة Samer

قوانين المنتديات العامة

Google+

متصفح Chrome هو الأفضل لتصفح الانترنت في الجوال