زلزال يضرب مركز مدينة دهوك
PM:06:08:11/03/2013
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له سه‌نته‌ری شاری دهۆك ده‌دات و ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای دانیشتوانی ئه‌و شاره دروست ده‌بێت.
زانیاری زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه....
ئومێد مه‌عسوم مایی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی دهۆك به خه‌ندانی راگه‌یاند: كاتژمێر 5:57 ده‌قیقه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنووری پارێزگای دهۆكی هه‌ژاند.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی دهۆك وتی: "به‌پێوه‌ری رێخته‌ر بومه‌له‌رزه‌كه به 4.8 پله بووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه ئاشكرا بكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بومه‌له‌رزه‌كه سه‌ره‌تا له ده‌ڤه‌ری شێخان روویداوه و دواتر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای دهۆكی گرتووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی دهۆك روونیشیكرده‌وه كه تائێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
په‌یامنێرمان له شاری دهۆك پێی راگه‌یاندین كه بومه‌له‌رزه‌كه ترس و نیگه‌رانی لای دانیشتوانی ئه‌و شاره دروستكردووه.
هاوكات هاشم یه‌حیا به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی ئاكرێ به خه‌ندانی راگه‌یاند: كه سه‌عات 6:1 ده‌قیقه بومه‌له‌رزه‌كه له ده‌ڤه‌ری ئامێدی داوه.
هاشم یه‌حیا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام پێده‌چێت زیانی ماددی هه‌بووبێت.
ترجمة
ضرب زلزال مركز مدينة دهوك وبث الخوف عند اهالي المدينة
حدث الزلزال في الساعة 5:57 دقيقة وكان قوته 4:8 درجة على مقياس ريختر
علما انه لاتوجد اضرار بشرية مع وجود اضرار مادية
ضرب الزلزال مناطق متعددة من المحافظة قبل ان يضرب مركز المدينة وبعد ذلك في الساعة 6:1 دقيقة ضرب منطقة اميدي