پێشبینی كه‌شوهه‌وای هه‌رێم و رێژه‌ی بارانبارین بخوێنه‌وه
له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا له سلێمانی و هه‌ولێر نیو ملم باران باریوه‌و له دهۆكیش 3 ملم، ئه‌مڕۆش ناو به‌ناو بارانبارین به‌رده‌وامی ده‌بێت و جگه له سبه‌ینێ هه‌ینی، بارانباراین تا ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه درێژه‌ی ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: ره‌وشی كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (21ی شوباتی 2013) به جۆرێكه ناو به‌ناو بارانبارینی تێدایه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوشدا له هه‌ولێر نیو ملم بارانباریوه‌و كۆی گشتی 372 ملمه، له سلێمانیش نیو ملم بارانباریوه‌و كۆی گشتی 503 ملم، دهۆك 3 ملم و كۆی گشتی 665 ملم.
وتیشی: "سبه‌ینێ بارانبارینی تێدا نییه، به‌ڵام ئاسمان هه‌وری ده‌بێت و له رۆژی شه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارینی دیكه ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و تا ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت".