رێژه‌ی بارانبارینی 24 سه‌عاتی ڕابردوو له پارێزگاكانی هه‌رێم
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له سلێمانی 32 ملم و له هه‌ولێر 71 ملم‌و له دهۆك 70 ملم باران باریوه، زۆرترین بارانیش له قه‌زای خورماتوو باریوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی پێشبینی فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله نزمه پاڵه‌په‌ستۆ چالاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ناوچه جیاوازه‌كان بارانبارین تۆماركراوه.
وتیشی: "له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له هه‌ولێر 71 ملم باران باریوه‌و كۆی گشتی گه‌یاندووه‌ته 315 ملم، له دهۆك 70 ملم بارانباریوه‌و كۆی گشتی گه‌یاندووه‌ته 515 ملم، له سلێمانی 32 ملم بارانباریوه‌و كۆی گشتی گه‌یاندوه‌ته 412 ملم".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا زۆرترین رێژه‌ی بارانبارین له قه‌زای خورماتوو تۆماركراوه، كه 123 ملم بووه‌و دواتر پیرمام، كه ئه‌ویش 111 ملم بارانی لێ باریوه.
بارانبارین له سه‌رجه‌م ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بووه‌ته هۆی درووستبوونی لافاو زیانی مادی به هاوڵاتیان گه‌یاندووه.