له شه‌قڵاوه‌ش به‌فر ده‌وامی ره‌سمی كرده پشوو PM:12 : 46:10/01/2013
خه‌ندان ـ داستان بانه‌یی
به‌هۆی بارینی به‌فر و سه‌رماو سۆڵه‌وه ده‌وامی ره‌سمی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و خوێندنگه‌و قوتابخانه‌كانی قه‌زای شه‌قڵاوه راگیرا.
په‌یامنێری (خه‌ندان) له قه‌زای شه‌قڵاوه رایگه‌یاند: به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه سه‌رجه‌م رێگاكان گیراون و تا ئێستا نه‌توانراوه بكرێنه‌وه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌وامی ره‌سمی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و خوێندنگه‌و قوتابخانه‌كان راگیراوه‌و كراوه‌ته پشوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له به‌شی كه‌شناسی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشت‌و كاڵی شه‌قڵاوه به (خه‌ندان) ی رایگه‌یاند: له ماوی ٢٤ سه‌عاتی رابردودا نزیكه‌ی ٢٤ سانتیم به‌فر باریوه‌و له سێ رۆژی رابردوشدا 156 ملم باران باریوه، به‌م شێوه‌یه تێكڕای بارانبارین له سه‌ره‌تای وه‌رزی بارانبارینی 2012-2013 گه‌یشتوه‌ته 511 ملم باران.