به‌پێی یاسای نوێی كار، كرێكار وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك خانه‌نشین ده‌كرێت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ده‌ركردنی یاسایه‌كی تازه‌ی كار تایبه‌ت به هه‌رێم ده‌دات، به گوێره‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه به‌و یاسایه ماف و ئیمتیازی كرێكار دیاریده‌كرێت و سنووریش بۆ هێنانی كرێكاری بیانی داده‌ندرێت. هاوكات هه‌ر به‌پێی ئه‌و یاسایه كرێكار وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی دیكه خانه‌نشین ده‌كرێت.
یاسین عه‌زیز، سه‌رۆكی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی كوردستان به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری كرێكاران و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان به یاسایه‌كی سه‌رده‌میانه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگای وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به هاوكاریی سه‌ندیكاكانی كرێكاران و ژووره‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانی كوردستان پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ یاسای كاری تایبه‌ت به هه‌رێم ئاماده‌ده‌كات.
یاسین عه‌زیز وتیشی: ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به كار له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و بارودۆخی ئێستای كرێكار بگونجێت، به‌ر له ئاماده‌كردنی پرۆژه‌كه چه‌ندین كۆنفرانس و سیمیناری بۆ سازده‌كرێت ، تاكو له دواجار پرۆژه‌یه‌كی پوختكراوه ئاماده بكرێت‌و له رێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ په‌سندكردنی.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: تائێستا له هه‌رێمی كوردستان كار به یاسای ژماره 71ی ساڵی 1987ی عیراق ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ته‌واو ماف به كارێكار نادات، به‌تایبه‌تی كرێكاری رۆژانه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت گرێبه‌ستیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و یاسایه به‌گوێره‌ی ستانده‌ری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت و تێیدا ماف و ئیمتیازی كرێكار له‌رووی كرێی ئیشكردن و جۆره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان دابینده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌رچه‌نده ئه‌وه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا مه‌سه‌له‌ی كرێكاری بیانی له چوارچێوی یاساكه بێت، یان یاسایه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت، به‌ڵام به‌گشتی له‌و گۆڕانكاریانه مافه‌كانی كرێكار به‌بیانی و ناوخۆوه دابین ده‌كرێت.
وتیشی:له‌كاتی ده‌رچو‌ونی ئه‌و یاسایه سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی تری حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كرێن به جێبه‌جێكردنی.
"هه‌وڵیشده‌درێ هێنانی كرێكاری بیانی رێكبخرێت و به‌گوێره‌ی پێویستی ناوخۆ بێت، بۆ ئه‌مه‌ش رێگا به‌و كرێكارانه ده‌درێت كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست ناكه‌ون، له‌رووی هونه‌ری یان ئه‌و كارانه‌ی لێره كرێكاری خۆمان ئاماده‌نین ئه‌نجامی بده‌ن"، یاسین عه‌زیز وای وت.
ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌ك بۆ یاسای كار له‌كاتێكدایه ، له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردوو په‌رله‌مان یاسای خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مواركرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌مواركردنه كرێكار وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ده‌توانێت خانه‌نشین بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و هه‌مواركردنه یه‌كلایی نه‌كرایه‌وه و بووه جێگای ره‌خنه، چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كرێكاری رۆژانه‌یه و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نكاریان دیار نییه.