النتائج 1 إلى 5 من 5
الموضوع:

پارێزگاری سلێمانی گوندەكانی بناری كۆسرەتی بەسەركردەوە

الزوار من محركات البحث: 23 المشاهدات : 1187 الردود: 4
جميع روابطنا، مشاركاتنا، صورنا متاحة للزوار دون الحاجة إلى التسجيل ، الابلاغ عن انتهاك - Report a violation
  1. #1
    من المشرفين القدامى
    دائمة الطفولة
    تاريخ التسجيل: October-2011
    الدولة: كوردستان
    الجنس: أنثى
    المشاركات: 25,108 المواضيع: 2,053
    صوتيات: 11 سوالف عراقية: 0
    التقييم: 10918
    مزاجي: زي العسل
    أكلتي المفضلة: دولمة
    آخر نشاط: 7/July/2014

    پارێزگاری سلێمانی گوندەكانی بناری كۆسرەتی بەسەركردەوە

    پارێزگاری سلێمانی گوندەكانی بناری كۆسرەتی بەسەركردەوە

    THU, 3 JAN 2013 18:49 | KRG.org




    ئەمرۆ3ی كانوونی دووەم بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی بە یاوەری قائیمقامی قەزای دووكان و بەرێوەبەری ناحیەی خدران و بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتییەكانی كشوكاڵ و شارەوانییەكان و كارەبا و ئاوی دەوروبەر و ئاوی ژێرزەوی و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی هەردوو ناحیەی خدران و خەلەكان لە قەزای دوكان و ژمارەیەك لە گوندەكانی بناری كۆسرەتی بەسەركردەوە.
    پارێزگاری سلێمانی لەو بەسەركردنەوەیەدا لەنزیكەوە لەكێشەو گرفت و داواكاری گوندنشینان و هاووڵاتیانی سنورەكەی پرسیەوەو دڵنیای كردنەوە حكومەتی هەرێم هەوڵی تەواو دەدات بۆ خزمەتكردن بە گوندنشینان و بەپێی پلان كێشەكانیان چارەسەر دەكات و داواكارییەكانیان جێ‌ بەجێ‌ دەكات.
    لەو رووەوە پارێزگار لاەیەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بەزووی رێگەی گوندەكانی گردەسوران و توربە چاك بكرێت و لەهەفتەی داهاتووەوە دەست بكرێت بە جێ‌ بەجێ‌ كردنی پرۆژەی دامەزراندنی تۆڕی ئاو بۆ چەند گوندێكی ناحیەی خدران.
    پارێزگاری سلێمانی لەسەردانەكەیدا خوێندنگەی چەند گوندێكی بەسەركردەوە و سەبارەت كێشەی خوێندن لە سنورەكەدا رایگەیاند: وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی ئایندە بەنیازە لەناوەندی هەر ناوچەیەكدا خوێندنگەیەك بكاتەوەو كرێی هاتووچۆی خوێندكاران دابین بكات و لەورێگەوە كێشەی كەمی بیناو كەمی مامۆستا و نەبوونی پۆلە كۆتاییەكان چارەسەر دەبێت
    لەبارەی كێشەی زەوی و زاریش لە سنورەكەدا پارێزگار دووپاتی كردەوە دەبێت ئەو كێشانە لەرێگەی یاساوە چارەسەر بكرێن و یاسا چۆن چارەسەرەی بۆ داناوە ئاوا چاسەر بكرێت و هیچ كەس دەستدرێژی نەكاتە سەر مافی كەس.
    پارێزگار بەرێوەبەری ناحیەی خدران و لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد پێداچوونەوە بە سنوری گوندەكاندا بكەن و بەپێی رێنمایەكان چارەسەری كێشەكانی ئەو بوارە بۆ گوندنشینان بكەن.
    هەروەك پارێزگاری سلێمانی سوپاسی بەرێوەبەری ناحیەی خدران كرد كە بەدڵسۆزییەوە ئەركەكانی راپەراندووەو و رەزامەندی دانیشتوانی سنورەكەی بەدەست هێناوەو و هەموو پشتیوانیەكی خۆی بۆ دووپات كردەوە.
    پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە كێشەی ئاوی ناحیەی خەلەكانیش روونی كردەوە كە بەرێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی دیزانی پرۆژەكەی تەواو كردووەو بەزووترین كات دەخرێتە بواری جێ‌ بەجێ‌ كردنەوە.

  2. #2
    من أهل الدار
    ★l̃̾σ̃̾я̃̾d̃̾★
    تاريخ التسجيل: September-2012
    الدولة: Iraq - Wasit - AL Kut
    الجنس: ذكر
    المشاركات: 16,719 المواضيع: 1,713
    صوتيات: 53 سوالف عراقية: 2
    التقييم: 11280
    مزاجي: كـ{مَــوؤـج الــبَحَـر}
    المهنة: Biological
    أكلتي المفضلة: Pizza
    موبايلي: I phone
    آخر نشاط: 26/April/2021
    مقالات المدونة: 28
    شكرا باران

  3. #3
    من المشرفين القدامى
    دائمة الطفولة
    اقتباس المشاركة الأصلية كتبت بواسطة كبريائي قاهرهم مشاهدة المشاركة
    شكرا باران

    بابه ته كه روونت كرايه وه براكه م
    نورت الموضوع اخي

  4. #4
    رياح شتوية و ازهار
    تاريخ التسجيل: November-2010
    الجنس: أنثى
    المشاركات: 5,891 المواضيع: 346
    صوتيات: 9 سوالف عراقية: 0
    التقييم: 4117
    مزاجي: مسرورة جدا ومتفائلة ^_^
    المهنة: ^_^
    آخر نشاط: 19/May/2015
    حلوووو

    شكرا باران

  5. #5
    من المشرفين القدامى
    دائمة الطفولة
    اقتباس المشاركة الأصلية كتبت بواسطة داستان مشاهدة المشاركة
    حلوووو

    شكرا باران

تم تطوير موقع درر العراق بواسطة Samer

قوانين المنتديات العامة

Google+

متصفح Chrome هو الأفضل لتصفح الانترنت في الجوال