شه‌پۆلێكی به‌فر و باران هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت PM:10 : 03/01/2013
خه‌ندان – ره‌هێل سه‌مه‌د
پێشبینی ده‌كرێت له‌هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی به‌فرو باران روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌وته‌ی كه‌شناسی هه‌رێم به‌هۆی كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و شه‌پۆله پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زی و پێشبینی ده‌كرێت له رۆژی شه‌ممه تا پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام بێت.
فازل ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌سناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك بوو كه له ولاَتی توركیا هاتبوو و له ئه‌نجامدا سه‌قامگیریه‌ك له ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا بهرچاودهكهوت، بهلاَم بۆ شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه پیشبینتی ده‌كرێت نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له ده‌ریایی سپی ناوه‌ڕاسته‌وه روو له هه‌رێمی كوردستان بكات و به‌هۆی كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه شه‌پۆڵێكی بارانباراین ناوچه‌كانی ههربَمی كوردستان بگرێته‌وه.
فازل ئیبراهیم وتیشی: جگه له‌و شه‌پۆله بارانبارینه، پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی به‌فربارین زۆربه‌ی ناوچهشاخهویهكان بگرێته‌وه، هاوكات خێرایی با زیاد بێت و پله‌كان گه‌رما به‌تایبه‌تی له‌كاتی شه‌و و له ناوچه شاخاویه‌كان بۆ ژێر پله‌ی سفری سه‌دی دابه‌زێت.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌سناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ر به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و نزمه‌پاڵه په‌ستۆیه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رده‌وام بێت.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مساڵ فازل ئیبراهیم، وتی: رێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مساڵ له‌سه‌ره‌تاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌رێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا 200 له‌ساڵی رابردوو زیاتر باریوه، بۆنمونه له شاری هه‌ولێر كۆی گشتی بارانبارینی ئه‌مساڵ 165.2ملم بووه، له‌كاتێكدا له‌ساڵی رابردوو له‌م كاتانه‌دا ته‌نها 43ملم باران باریبوو.