شوان كركوكى

شعر

تقييم هذا المقال
بواسطة شوان كركوكى, 21st September 2012 عند 02:01 AM (523 المشاهدات)
بەڵێن بدە
گەر ئەتەوێ چاوەکانم
بۆ ئەوینت پڕ لە نوور بێ
دڵى ماتم بۆ ئیشقى تۆ
ووڵاتێکى بێ سنوور بێ
... نامەکانم پڕ هۆنراوەو
پڕ ئەوینێکى هێمن بێ
بەڵێن بدە خۆشەویستیت
بەس بۆمن بێ
گەر ئەتەوێ بۆتۆ
شێت و شەیدا و نامۆبم
وێڵ و ئاشقێکى
سەرسەخت و تامەزرۆ بم
گەر ئەتەوێ بۆ ئەوینت
مرۆڤێکى ڕەنجەڕۆ بم
بەڵێن بدە ئازیزەکەم
بەڵکو بەدڵ ئاشقى تۆ بم
التصانيف
غير مصنف

التعليقات

  1. الصورة الرمزية شوان كركوكى
    لێم ببورە کە دوێنێ شەو بۆت گریاوم
    بروا بکە تا بەیانی خەو نەچۆتە چاوم
    یادم دەکردی دەمووت تۆ بلێ ی لێم ببورێ
    دلی تۆراوی بەم دێرە شعرە چاک بێتەوە و بگۆرێ
    ببێتەوە بە یارەکەى جاران دەستی لە مل کەم
    دلی خۆم رووبەرووی ئەو جوانە گەردن کەج کەم
    ئەمجارەیان بێ ترس و دلە راوکێ داواى ماج کەم
  2. الصورة الرمزية شوان كركوكى
    دەڵێن کاتێ کە دوو دڵدار
    ماچی لێوی یەکتر دەکەن
    لەو ماچەدا لەسەر لێویان
    هەردوو رۆحیان بەیەک ئەگەن
تم تطوير موقع درر العراق بواسطة Samer

قوانين المنتديات العامة

Google+

متصفح Chrome هو الأفضل لتصفح الانترنت في الجوال